ته‌رمی قوربانیانی گه‌لکوژی ئه‌نفال و خراپبه‌کارهێنانیان
شاخه‌وان شۆڕش
17.01.2007
له رۆژی 14ی ژانیوه‌ری 2008 دا، له هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆکی هه‌رێم
مه‌سعود بارزانی و کۆمه‌ڵێ به‌رپرسی دیکه‌ی باشوری کوردستان,
کۆمه‌ڵێ میوانی عاره‌بی ئێراقی و کۆنه به‌عسی بۆنه‌ی پیشاندانی زیاتر له
سێسه‌د ته‌رمی قوربانیانی شاڵاوی ئه‌نفالی دۆڵی جافه‌تی که به ئه‌نفالی
یه‌ک ناسراوه و له 18 فێبریوه‌ری 1988 تا 19 مارسی 1988 ی خایاند،
سازکرا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه هه‌موو ته‌رمه‌کان به ئاڵای کوردستان
داپۆشرابوون، چه‌پکه گوڵی ناوچه ئه‌نفالکراوه‌کانی دیکه داندران، دوای
ئه‌و بۆنه ماته‌مینیه ته‌رمه‌کان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه ناوچه‌ی خۆیان.
شایانی بیرخستنه‌وه‌یه بردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان بۆ که‌سوکاریان داوای
سه‌ره‌کی ناوه‌ندی چاک بوو، که سه‌ره‌تا پرۆتستۆی بێنازکه‌وتنی
ته‌رمه‌کانی کرد و دژی ئه‌وه وه‌ستا ئه‌و قوربانیانه له که‌سنه‌زان
بشاردرێنه‌وه. بۆیه ده‌کری بلێین گوشاری به‌رده‌وامی ناوه‌ندی چاک سوودی
گرنگی له‌و باره‌یه‌وه گه‌یاند.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕه‌خنه و تێبینییه: نه‌کردنی بۆنه‌که له کاتی
ساڵیادی ئه‌نفالی یه‌ک، به‌کارهێنانی ڕامیارییانه‌ی ئه‌و ته‌رمانه، بوونی
نوێنه‌ری کۆنه به‌عسیان، بوونی سه‌روه‌ری ئێراق له‌سه‌ر ته‌رمی ئه‌و
مرۆڤانه‌ی که ئێراق ژینۆسایدی کردن، له قالبدان و شێواندنی داخوازی
قوربانیان و هه‌ندێ دیارده‌ی دیکه بوو.
له ڕۆژی بۆنه‌یه‌کی ماته‌مه‌ینی ئه‌وهادا، گۆتن له‌سه‌ر کێشه‌ی نێوان
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ناوه‌ند، کردنی ئه‌و قوربانیانه به ئامرازی
ڕه‌وایه‌تی داواکانی ده‌سه‌لاتی کوردی له ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا، ڕاسته‌وخۆ
هێما بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و قوربانیانه بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ
داواکاریی ڕامیاریی ده‌کات. سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی (باش بوو به
عاره‌بی نه‌دوا) ده‌یگوت ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه به‌خوێنی ئه‌وانه
به‌ده‌ست هاتووه و ده‌بێ ئه‌وانه‌ی که دژی ئێمه‌ن، بزانن
داواکاریه‌کانمان ره‌وان.
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه هات گه‌لکوژی بوو له لایه‌ن ستاتی ئێراق
ئه‌نجام درا، ئه‌و ستاته‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی بۆته به‌شێک لێی.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی چۆته سه‌نگه‌رێک که خۆی مۆری پشکداری له تاوانێک
ده‌کات له چوارچێوه‌ی هه‌بوونی له ده‌زگایه‌کی تاوانباردا. دوای
ژینۆسایدکردن له گه‌لی کورد، سه‌رکرده‌کانی پ.د.ک و ی.ن.ک نه‌ده‌بوایه
جارێکی دیکه گه‌لی کورد راپێچی ناو ستاتی ئه‌نفال بکه‌نه‌وه، جارێکی دیکه
ده‌ست له‌ناو ده‌ستی عاره‌ب و به‌عسیان بنێنه‌وه. کورد ده‌بوایه ته‌نها
له‌سه‌ربنچینه‌ی یه‌کسانی له ئازادی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستی
دۆستایه‌تی بۆ عاره‌ب درێژ بکات، نه‌ک بچێته به‌غدا و جارێکی دیکه لێیان
بپارێته‌وه. گه‌لکوژی لوتکه‌ی تاوانه و له‌ئه‌گه‌ری بوونیدا بیانوویه‌ک
بۆ سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی قوربانی ناهێڵێته‌وه، که‌چی به‌رله‌وه‌ی هیچ که‌سێک
گۆتن بکات سه‌رکرده‌کانی ی.ن.ک و پ.د.ک دژی ئه‌وه وه‌ستان و گوتیان جارێ
کات گونجاو نییه، یا سه‌ربه‌خۆیی خه‌ونه. دیاره کورد له‌مێژه کاتی
سه‌ربه‌خۆیی هاتووه و کاته‌که‌ش وه‌کو فایلێکی له‌بیرکراو له ده‌لاقه‌ی
تاریکی مێژوودا تۆزی سه‌ده‌یه‌کی له‌سه‌ر نیشتووه. به‌ڵام بێگومان
ئه‌وانه‌ی که په‌روه‌رده‌ی کۆیلایه‌تی و براگچکه‌یین له ئاستی ئه‌رک و
هه‌نگاوه‌کانی سه‌ربه‌خۆییدا ناتوانن ببن. له ئه‌نجامی مانه‌وه له ولاتی
ئه‌نفالدا ئێراقچیه‌تی و پاراستنی یه‌کێتی وڵاتی ئه‌نفال، پارێزگاری و
به‌رگری له ئه‌نفالچیان، سوککردنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد و لێدانی به‌ها
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان، پاشکۆیه‌تی و په‌ڕاوێزکرنی کورد له گه‌لێ بۆنه‌دا
خۆیان ده‌رده‌خه‌ن.
سه‌رکرده‌کانی ی.ن.ک و پ.د.ک چۆن دڵتان هات له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رمانه گۆتن
له‌سه‌ر درۆی برایه‌تی کورد و عاره‌ب جارێکی دیکه بکه‌نه‌وه و درۆکانی
ئێراقچیه‌تی جارێکی دیکه به‌با بکه‌ن!؟ چۆن توانیتان بۆنه‌یه‌کی ئه‌وها
هه‌ستیار و پیرۆز دیسان بکه‌نه‌وه مێزی ئێراقچیه‌تی و سه‌روه‌ریی ئێراقی
ئه‌نفالچی تێدا بڵێنه‌وه!؟ چۆن توانیتان ڕێگه به نوێنه‌ری تاریق هاشمی
کۆنه به‌عسی و به‌ره‌ی ئه‌نفالچیان بده‌ن گۆتن به زمانی ئه‌نفال له‌سه‌ر
قوربانیانی گه‌لکوژی ئه‌نفال بکات!؟
ئه‌و نوسراوه‌ی به ناوی که‌سوکاری قوربانیان خوێندرایه‌وه، بۆ ئه‌وها
ڕامیاریانه له قالب درابوو و داڕشترابوو؟ له لایه‌ک گه‌واهی پیرۆزی بۆ
ئایه‌تی ئه‌نفالی ده‌کرد، له لایه‌کی دیکه ئێراقیبوونی قوربانیانی وێنه
ده‌کرد؟ ئه‌ی کچه نازداره‌که‌ی که به‌یانه قالبکراو و ڕه‌نگاویه‌که‌ت
خوێنده‌وه، هه‌ی به قوربانی قوربانیه‌کانی تۆ بم، به من ناڵێی کوێی
ئایه‌تی ئه‌نفال پیرۆزه! بڕیاری سه‌ربرین و به‌نجه‌برین، بڕیاری
له‌ناوبردن، یا بڕیاری تاڵان و وێرانکردنه‌کانی!؟
ده‌بوایه ئه‌و ته‌رمانه له بۆنه‌یه‌کی خه‌ڵکیی سه‌رفراز و ئازاد دا،
دوور له ته‌داره‌کی فه‌رمی سه‌رۆک و گزیره‌کانی، دوور له ستایش و
پێهه‌ڵدان به سه‌رۆکی پله دوو، دوور له ئێراق و ئێراقچیه‌تی، دوور له
درۆی برایه‌تی کورد و عاره‌ب، دوور له به‌رگی سه‌وز و کلاوی سووری
سه‌ربازیی ئێراقی، له ژێر سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ناسیۆنێکی گه‌لکوژ لێکراو
له کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا، گوڵباران بکرێن و به‌ره‌و مه‌نزلگه‌ی
بابوباپیرانیان به‌ڕێ بکرێن.