كه‌ركوك به‌رەو كوێ دەبه‌ین!! هه‌ڤپه‌یڤین
له گه‌ڵ شاخه‌وان شۆڕش سه‌باره‌ت به كه‌ركووك
ساقی
بارزانی-ئه‌مریکا
كلاَورۆژنه
: تاچه‌ند راگه‌یاندنی كوردیی
توانیویه‌تی
كه‌ركووك وه‌ك خۆی بگه‌نیَته
خه‌ڵك، هه‌روه‌ها تاچ رادده‌یه‌ك
راگه‌یاندنی
كوردیی به‌زمانی عاره‌بی توانیویه‌تی هاوكاریی و هاوسۆزیی بۆ دۆزی
كه‌ركووك
وچاره‌سه‌ری عادیلانه‌ی ئه‌م كیَشه
چاره‌نووسسازه‌ی كوردستان دروست بكات؟
شاخه‌وان شۆڕش: له ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا ئه‌م
لایه‌نه تائێستا له ئاستێکی نزم دایه، زۆر له رۆژنامه‌وانان و
کارمه‌ندانی میدیا
کوردیه‌کان، که‌سانی ئاره‌زوومه‌ند و ئه‌ماتۆرن،
ڕاگه‌یاندنی کوردی و
کێشه‌ی که‌رکوک
شاخه‌وان شۆڕش
13.01.2008
ڕاگه‌یاندنی کوردی
چه‌ند به‌ش ده‌گرێته‌وه له‌وانه ڕاگه‌یاندی ده‌سه‌ڵات که گه‌و‌ره‌ترین
به‌شی ڕاگه‌یاندنی کوردییه، زۆرترین پاره‌ی لێ خه‌رج ده‌کرێت و به
چه‌ندین شێوه وه‌کو که‌نالی ئاسمانی، ردایۆ، رۆژنامه، گۆڤار و سایتی
ئه‌نته‌رنیت و هتد. په‌خش ده‌کرێت و بڵاوده‌کرێته‌وه. ئه‌و لایه‌نه
هه‌مووی ئه‌وه ده‌ڵێت و بڵاوده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌سه‌ڵات گونجاوه، واته لایه‌نگیره و سانسۆری له‌سه‌ره. ئه‌گه‌رچی
توانای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌لات له‌بواری ئابوری و ته‌کنیکیه‌وه
زۆره، به‌ڵام له‌به‌ر لایه‌نگیریه‌که‌ی کاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه و
ناتوانێ له ئاستی گونجاو‌دا بێت. جگه‌له‌وه‌ی هه‌رگیز به‌و چاویلکه‌یه
ناتواندرێت کێشه‌یه‌کی هه‌ستیاری وه‌کو که‌رکوک وه‌کو خۆی بگه‌یه‌ندرێته
خه‌ڵک.
به‌شیکی ڕاگه‌یاندنی
کوردی بریتیه له رۆژنامه‌و گۆڤار یا سایتی نێت، که لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتن
و زمانی راگه‌یاندنیان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا
نییه.
به‌شیکی دیکه‌ی
ڕاگه‌یاندنی کوردی بریتیه له رۆژنامه سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان که
تاراده‌یه‌کی باش زمانێکی جیاواز له‌وه‌ی ده‌سه‌لات به‌کار ده‌هێنن، هه‌وال
و بڵاوکراوه‌کان جیاوازن له‌وه‌ی ده‌سه‌لات، به‌لام ئه‌وانه‌ش سنوریان بۆ
دیار کراوه و ناتوانن هه‌رچی بیانه‌وێ بڵاوی بکه‌نه‌وه. ئه‌وانه
هه‌میشه له‌ژێر چاودێری و گوشاری ده‌سه‌ڵات دان.
دواجار به‌شێکی
سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندنی کوردی بریتییه
له‌سایته سه‌ربه‌خۆکان که به زمانه‌کانی کوردی، عاره‌بی، تورکی، فارسی و
ئینگلیزی یا زمانی دیکه ده‌رده‌چێت، که له‌ژێر چنگی ده‌سه‌ڵات دا نین و
ئازادانه (دیاره له‌ژێر پۆلیتیکی تایبه‌ت به خۆیان) بابه‌ت و هه‌وال
بڵاوده‌که‌نه‌وه، زمانی ئه‌وانه له زمانێکی زبره‌وه تا زمانێکی
ئه‌کادیمی ده‌گرنه‌خۆیان. ئه‌و لایه‌نه سه‌ربه‌خۆیه ئه‌و توانا و
ده‌سه‌لاته داراییه‌ی نییه، که بتوانێ به باشترین شێوه ده‌نگی خۆی
بگه‌یه‌نێته خه‌ڵکی کورد یا بێگانه، بۆیه گه‌یاندنی په‌یامه‌کانیان
سنورداره و ده‌گاته ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی که سه‌ردانی ئه‌نته‌رنێت ده‌که‌ن
و سایته کوردیه‌کان، ئینگلیزیه‌کان یا عاره‌بیه‌کان ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش
له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ئاستی میوانانی سایته‌کان ڕۆژانه ده‌گۆرێت.
بابه‌تێکی دیکه که
کاریگه‌ری گرنگی له‌سه‌ر توانای ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی په‌یام هه‌یه،
ئاستی زانین و پرۆفیشنالبوون له لایه‌ن کارمه‌دانی راگه‌یاندنه‌وه. له
ڕاگه‌یاندنی کوردی‌دا ئه‌م لایه‌نه تائێستا له ئاستێکی نزم دایه، زۆر له
رۆژنامه‌وانان و کارمه‌ندانی میدیا کوردیه‌کان، که‌سانی ئاره‌زوومه‌ند و
ئه‌ماتۆرن، خاوه‌نی به‌لگه‌نامه‌ی ئه‌کادیمی نین و پرۆفیشنال نین، بۆیه
تێگه‌یشتن و کارکردنیان هه‌ژاری زۆری پێوه دیاره. جگه‌له‌وه‌ی ئاستی
ئه‌کادیمی زانستگه‌کانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات له ئاستی پێویستدا نیین.
بۆیه ئه‌گه‌ر بیر
له‌وه بکه‌ینه‌وه تاچه‌ند ڕاگه‌یاندنی کوردی کێشه‌ی که‌رکوکی وه‌کو خۆی
گه‌یاندۆته خه‌ڵک، پرسیار ده‌کرێ کامه ڕاگه‌یاندن و به‌ناچاری ده‌بێ
پۆلینی که‌ناڵه جیاوازه‌کان بکرێت و سه‌یری توانایان بکرێت، ئه‌وجا بیر
له توانای گه‌یاندنی په‌یامه‌کانیان بکرێته‌وه. وه‌لامه‌کان ئه‌گه‌ر بێ
ئامار و لێکۆڵینه‌وه بن، بریتی ده‌بن له خه‌مڵاندن که ده‌کرێ زۆر ورد
نه‌بن، یا جودایی زۆر له نێوان خه‌مڵاندنه‌کاندا هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌گشتی
سه‌یری هه‌موو ڕاگه‌یاندنی کوردی بکه‌ین واته به لایه‌نگر و بێلایه‌ن،
به باش و خراپ ئه‌وه وه‌ڵامه‌که گشتگرانه ده‌بێت و په‌رت ده‌بێت. له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه باشتره هه‌وڵه‌که به‌که‌ینه دوو به‌ش؛ یه‌که‌م، هه‌وڵی
راگه‌یاندنی سه‌ربه ده‌سه‌لاتی کوردی و لایه‌نگیری ده‌سه‌ڵات، دووه‌م،
هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی رۆژنامه و سایته سه‌ربه‌خۆکان. وه‌لامی من
له‌مباره‌یه‌وه خه‌مڵاندنێکه به‌پێی ئاگاداریم له ڕاگه‌یاندن و
کاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا.
ڕاگه‌یاندنی
ده‌سه‌لات به زمانی کوردی و عاره‌بی، ڕاگه‌یاندێکه له‌سه‌ر کێشه‌ی
که‌رکوک: 1. ئه‌وه ده‌ڵێ و بڵاوده‌کاته‌وه که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕامیاریی
ده‌سه‌لات دایه، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌کرێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل
جیاواز بێت. 2. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه خۆی له گه‌لێ پرسی گرنگی کێشه‌ی که‌رکوک
ده‌پارێزیت یا خۆی لێ لاده‌دات و نایه‌وی بیکاته رۆژه‌ڤ. 3. ئه‌و
ڕاگه‌یاندنه هه‌واڵ و بابه‌ت ده‌گۆڕێ و به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌وڵی شێواندنی
باره ڕاسته‌قینه‌که ده‌دات و ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی لار و لایه‌نگیر
بابه‌ت بگه‌یه‌نێته خه‌ڵک. 4. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه گه‌لێ جار گوتنێکی بێ
ناوه‌ڕۆکه و هیچی کۆنکریتی تێدا نییه، بۆنمونه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کاکی
رۆژنامه‌وان 10 خوله‌ک بێ وه‌ستان ده‌دوێ، یا لاپه‌ره‌یه‌کی گه‌وره پڕ
ده‌کاته‌وه، به‌لام شتێکی کۆنکریتی پێ نییه. له‌و باره‌دا ناوه‌رۆک و
ورده‌کاریه‌کان ده‌شاردرێته‌وه و ناگوترێن، به‌ڵکو کۆمه‌ڵی چه‌مکی سواوی
گشتی ده‌گوترێن و ریز ده‌کرێن. 5. دید و بیری ڕه‌خنه‌گرانه‌ی جیاواز
ڕیگه‌یان نادرێت و بلاوناکرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بدرێت زۆر که‌مه و زیاتر ئه‌و
ساتانه‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا بێت.
بۆیه ئه‌و
راگه‌یاندنه نه به‌زمانی کوردی، نه به‌زمانی عاره‌بی یا زمانی دیکه
ناتوانێ کێشه‌ی که‌رکوک وه‌کو خۆی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵکی کورد یا بێگانه.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه سه‌باره‌ت به که‌رکوک دروستی ده‌کات،
وێنه‌یه‌کی ناته‌واوه و شاردنه‌وه و شیواندنی تێدایه. بۆنمونه
له‌وه‌ته‌ی بڕیاری 58 و پاشان 140 سه‌باره‌ت به که‌رکوک ده‌رچووه،
یه‌که‌م، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه نه‌چووه سه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤه‌کان، یا
که‌موکوڕیه‌کانی ئه‌و بڕیاره و هه‌له‌ی سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
له‌مباره‌یه‌وه. دووه‌م، راگه‌یاندنی ده‌سه‌لات خۆی له زۆر له‌و پلانانه
پاراست که دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورد و بڕیاری 140 دراون و ده‌درێن. نه‌چووه
سه‌ریان و له‌سه‌ریان نه‌دوا، ئه‌لته‌رناتیڤی لا نه‌بوو و روونکردنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بێهه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌بوو. به‌ڵکو
به‌پێچه‌وانه‌وه پێداهه‌ڵدان و گوتنی ڕه‌نگاوی و دره‌وشاوه بۆ
سه‌رکه‌وتوویی هه‌نگاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی گرنگیان پێدراوه. ئه‌وه‌ش
خۆ گێلکردنه له ڕاستی و هه‌ڵه و که‌مته‌رخه‌میه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی.
بۆنمونه تا ئێستا ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات نه‌یوێرا بڵێ "به‌رێز مام جه‌لال
مۆدێلی برۆکسل مه‌ترسیداره و هانی جیاکردنه‌وه‌ی که‌رکوک له کوردستان
ده‌دات، ئه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورده!" دابه‌شکردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی
ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک به رێژه‌ی هه‌ر یه‌ک 32 له‌سه‌دا، که ناته‌بایه
له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی گروپه ئه‌تنی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی که‌رکوک، که دژی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2005 ـه، که دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورده، چونکه گروپی
کوردی لاواز ده‌کات، ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌نگی له‌سه‌ر خراپی
ئه‌و ڕێککه‌وتنه نه‌کرده‌وه، ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه چه‌وته‌کانی جه‌لال
تاله‌بانی به‌تایبه‌تی و سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌لاتی کوردی به‌گشتی
له‌مباره‌یه‌وه نه‌کرد. ئه‌وان هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی رزگاربوونی که‌رکوک
پێش ئه‌وه‌ی که‌س گۆتن بکات، گوتیان ده‌بێ نوێنه‌رانی هه‌موو گروپه
نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیه‌کان له به‌رێوه‌بردن یه‌کسان بن. بۆ هه‌زاره‌مین
جار ویستیان باشی خۆیان به عاره‌ب و تورکمان پیشان بده‌ن، که ئه‌وه
هه‌له بوو و گۆلکردن له‌خۆیان بوو. راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات به‌شانوباڵی
ئه‌وه‌یدا هه‌ڵدا. نمونه‌یه‌کی هه‌نوکه‌یی دیکه، ئێستا که عه‌بدوڵلا گول
و جۆرج بۆش له‌سه‌ر که‌رکوک دوانیان هه‌بووه و ئاماژه به ڕێکه‌وتن
له‌مباره‌یه‌وه ده‌کرێت، که ئه‌ویش به‌لاوه‌نانی ئه‌رتیکلی 140 ـه و
چاره‌سه‌ری UN
به باشتر داندراوه. کوا هه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌لات و کوا
ڕه‌خنه‌کانیان له بێهه‌ڵوێستی، بێبه‌رنامه‌یی و پاسیڤی ده‌سه‌ڵات!
جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕاگه‌یاندی ده‌سه‌ڵات خۆی له ته‌نگژه و
کێشه ئه‌تنییه ناوخۆییه‌کانی که‌رکوک و ناوچه‌کانی دیکه ده‌پارێزێت و
زۆر که‌م لێیان ده‌دوێت، هه‌میشه بانگاشه‌ی برایه‌تی به‌یه‌که‌وه‌ژیان و
ئێراقی هیواو ئاشتی به‌گوێی خه‌ڵکدا ده‌دات، که هه‌موو ده‌زانن ئه‌وه
راست نییه و کێشه‌ی گه‌وره له ڕاستیدا هه‌یه.
جگه له‌هه‌موو
ئه‌وانه ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌لات سه‌ربه‌خۆ نییه و دارده‌ستی ده‌سه‌ڵاته،
بۆیه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی ده‌سه‌ڵات و هه‌نگاوه‌کانی به‌هیچ جۆرێک
نییه. بۆیه ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له بابه‌ته چاره‌نوسسازه‌کاندا هیچی جیا
له ره‌وتی ده‌سه‌لات پێ نییه.
سه‌باره‌ت به
راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان که هه‌ندێ رۆژنامه‌ی کوردستان و سایته‌کانی
ده‌ره‌وه ده‌گرنه‌وه، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هه‌وڵی داوه کێشه‌ی که‌رکوک و
ناوچه دابڕاوه‌کان به گشتی وه‌کو خۆی بگه‌یه‌نێته خه‌ڵک. هه‌وڵی داوه
تیشک بخاته سه‌ر که‌موکوڕیه‌کان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌شاردرێنه‌وه و
به‌لاوه ده‌نرێن. هه‌وڵی داوه ده‌مه‌ته‌قێی کۆنکریتی و گرنگ له‌سه‌ر دۆزی
که‌رکوک بخاته‌روو و جار جاره ئاماژه به ئه‌لته‌رناتیڤی گونجاو کراوه.
به‌لام جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه زۆر جار بابه‌تی کرچ‌وکاڵ زۆر زاڵن
تیایدا، زۆرجار بابه‌تی سۆزدار و توره‌یان تێدایه، ئه‌و ڕاگه‌یاندنه
رێژه‌ی خوێنه‌ری که‌مه و ناتوانێ بگاته زۆرترین به‌شی خه‌ڵک. له لایه‌ک
له‌به‌ر که‌می خوێنه‌ر به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتوان، له لایه‌ک
له‌به‌ر ده‌ستنه‌گه‌یشتنی به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستان به ئه‌نته‌ر نێت،
دیاره هۆکاری دیکه‌ش هه‌ن.
بابه‌ته‌کان به‌گشتی
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان نۆرماتیڤانه‌ن و کێشه‌ی بێلایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وه‌ش
کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ر پرسێک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه بێت وه‌کو
خۆی به خه‌ڵک بگه‌یه‌ندرێت.
بۆیه کاریگه‌ری
گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه وه‌کو خۆی، سنورداره، به‌لام له‌گه‌ڵ
بوونی ئه‌و سنورداریه‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی ده‌سه‌ڵات زیاتره
له‌وه‌ی که ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌لات به‌و زه‌به‌لاحیه‌ی خۆی که پێی دراوه
هه‌یه‌تی. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه که هه‌میشه له‌ژێر گوشاردایه، به‌تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه‌ی کوردستان که سنوردار کراون، به‌لام توانیویه‌تی له
زۆر بواردا ده‌سه‌ڵات به‌ئاگابێنێت یا گوشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌رپرسان
و کارمه‌ندانی په‌یدا بکات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
ڕاگه‌یاندنی کوردی به زمانی عاره‌بی چه‌نده کاریگه‌ر بووه، ئه‌و
لێکدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه تاڕاده‌یه‌کی زۆر بۆ زمانه عاره‌بیه‌که گونجاوه.
ده‌بێ ئه‌وه بگوترێت، که جاری دیکه‌ش گوتوومه، گه‌لی کورد هه‌ر له
زووه‌وه هه‌وڵی داوه به زمانی گه‌لانی داگیرکه‌ر گوزارشت له کێشه‌کانی
خۆی بکات، به‌ڵکو لایه‌نی به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتنێکی باشتر په‌یدابکات و
به‌ویژدانه‌وه به‌رامبه‌ر دۆزی کورد هه‌ڵسوکه‌وت بکات. دیاره ناکرێ بڵێین
ئه‌و هه‌وڵه کاریگه‌ری هیچ نه‌بووه، به‌لام کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی
نه‌بووه. تێگه‌یشتنی گه‌لانی داگیرکه‌ر به‌رامبه‌ر به دۆزی ره‌وای کورد
گۆرانێکی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له‌به‌ر پیاوه‌تی
ئه‌وان و به‌زه‌یی ئه‌وان نییه، ئه‌وه گۆرانێکی جیهانی و ناوچه‌یی دروستی
کردووه. دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینیه‌شدا گه‌لی کورد و راگه‌یاندنه‌که‌ی
به هه‌ر زمانێک بتوانێ بنوسێت پێویسته گوزارشت له دۆزی ره‌وای خۆی بکات.
گه‌لی کورد زۆر
پێویستی به هوشیارکردنه‌وه و تێگه‌یشتن له دۆزه‌کانی خۆی هه‌یه، بۆیه
گرنگه به زمانی کوردی هه‌وڵی زیاتر له‌م روانگه‌یه‌وه بدرێت. گه‌لێ
بابه‌ت هه‌ن به زمانی عاره‌بی ده‌نوسرێن، که قازانجیان ته‌نها و زیاتر بۆ
خوینه‌ری عاره‌به، له کاتێکدا کورده‌که زۆر پێویستی زیاتری به‌و
بابه‌ته هه‌یه. گه‌لێجار که بابه‌ت به عه‌ره‌بی ده‌نوسرێت، مه‌به‌ستی
تایبه‌تی که‌سیی له‌پشتی ئه‌و کاره‌دا هه‌یه. پێویسته ڕاگه‌یاندن و ئه‌و
نوسه‌رانه‌ی به زمانی عاره‌بی ده‌نووسن بزانن چی پێویسته بۆ ئه‌وانی
بنوسن و ده‌یانه‌وێ چی به خوێنه‌ری عاره‌ب بڵێن.
له قۆناغی
داهاتوودا ڕاگه‌یاندن چی بکات وئه‌رکی چییه، ئه‌وه ده‌کرێ ئێمه کۆمه‌ڵی
هیوا و داخوازی لێره‌دا ڕێز بکه‌ین به‌ڵام ئایا چه‌نده کاریگه‌ری ده‌بێت،
چه‌نده گوێت ڵی ده‌گیرێت. دیاره به‌ئه‌گه‌ری زۆر ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌لات
گۆرانێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت، هه‌میشه ئه‌وه ده‌ڵێت که پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار گه‌ره‌کیه‌تی.
به‌گشتی ئه‌و
تێبینیانه و ره‌خنانه‌ی که گوتران، ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدرێتێ و هه‌وڵی
چاره‌سه‌ریان بدرێت، بێگومان راگه‌یاندن ده‌توانێ تاراده‌یه‌کی باش بگاته
ئه‌و ئاسته‌ی کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی دیکه وه‌کو خۆی
بگه‌یه‌نێته خه‌ڵک.
گرنگه هه‌رچی
هه‌یه و رووده‌دات له چه‌ندین دید و بۆچوونی جیاوازه‌وه سه‌رنجیان بدرێت
و بخرێنه‌به‌ر توێژینه‌وه و دوان. ره‌خنه‌ی کۆنکریتی و بوێرانه زۆر
گرنگه په‌ره‌ی پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێ گوشاری گونجاو له‌سه‌ر
لایه‌نه ده‌سه‌لاتداره‌کان دروست بکرێت. هه‌روه‌ها خه‌ڵک له ته‌واوی
که‌موکوریه‌کان و کێشه‌کان ئاگادار بکاته‌وه.
گرنگیدان به
لێکۆڵینه‌وه‌ی بێلایه‌ن و ئه‌لته‌رناتیڤی بابه‌تیانه زیاتر هه‌وڵیان بۆ
بدرێت. که پێموایه به‌زمانی ئینگلیزی و زمانه ده‌سه‌ڵاتداره
جیهانیه‌کانی تر هه‌بوونی ئه‌و جۆره بابه‌تانه زۆر گرنگترن له زمانی
عاره‌بی. چونکه ڕاگه‌یاندنیش وه‌کو بواره‌کانی دیکه ده‌بێ له دوای
سه‌رچاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و بڕیاردان بگه‌ڕێت، بۆنمونه تائێستا کوا وه‌لامی
راگه‌یاندنی کوردی بۆ خه‌ڵکی جیهان و ده‌زگا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی جیهان
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری جیاکردنه‌وه‌ی که‌رکوک له کوردستان و کردنی به
هه‌رێمێکی تایبه‌ت. که له ڕاستیدا زۆر مه‌ترسی سه‌رگرتنی ئه‌وه ده‌که‌م،
چونکه ئه‌و هه‌وڵه پشتگیریه‌کی فراوانی ناوچه‌یی و جیهانی هه‌یه.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر
ئاستی جیهانی بۆ ئه‌گه‌ری مه‌ترسیه‌کانی هه‌نگاوێکی ئه‌وها نییه.