ئاسوَ- رِوَذ نامةی
نيوةند
ديبلوَماسيةتی
كورديي تاضةند توانيويةتی
لةم قوَناخةدا بةر بةهةولَةكانی
تورك بطريَت بوَ لةشكركيَشی
كردنة سةر هةريَمی
كوردستان و ثوضةلَكردنةوةی
ثلانی
توركةكان.
دةتوانين بلَين سةركردايةتی
كوردستان لةم شةرِة سياسية سةر كةوتودةبيت يان بةثيَ ضةوانةوة دةبيَت
.
وه‌ڵامی هه‌ردوو
پرسیار به‌یه‌که‌وه ده‌ده‌مه‌وه، چونکه به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ستدارن
سه‌باره‌ت به‌و
پرسیاره ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت له‌سه‌ر بنچینه‌ی کاری دیپلۆماسی
ڕه‌وادا، هه‌روه‌ها جۆری جولانی دیپلۆماسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به پێویست
ده‌زانم. کاری دیپلۆماسی هه‌ر ستاتێک یا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک په‌یوه‌ستداره به
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و شوێنه و پۆلیتیکی ده‌سه‌ڵاته‌که. دیاره جۆری
ده‌سه‌لات ڕۆڵی دیار له شێوه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌کاندا ده‌بینێت. مه‌رج
نییه ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو و
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا یه‌کسان بێت، ئه‌وه له بوونی ده‌سه‌ڵاتی
نادیموکراسیدا ئه‌گه‌ری بوونی زۆره. ته‌بایی له نێوان ئه‌و دوو لایه‌ندا
واته به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات له وڵاته دیموکراسی و ئازاده‌کاندا
بوونی له ئاستێکی به‌رز و گونجاودایه. دیپلۆماسیه‌تی گونجاو له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا، کاتێ ده‌کرێ گونجاو بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه له
ده‌سه‌لاتێکه‌وه وه‌رگرێت که بنچینه له‌سه‌ر پێگه کۆمه‌ڵایه‌تی و
ڕامیارییه ئازاد و دانپیندراوه خه‌ڵکییه‌کان بگرێت، به‌مجۆره ڕه‌نگ له
به‌رژه‌وه‌ند و ئامانجێک بداته‌وه، که له‌گه‌ڵ ویست و متمانه‌ی گه‌لدا
یه‌کده‌گرێته‌وه. ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته که بوونی دیپلۆماسیه‌تێکی
پشتئه‌ستور ڕه‌وا ده‌کات، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ری بوونی هه‌یه، که
کۆمه‌ڵگه‌که سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پره‌نسیپه
دیموکراسی و ئازده‌کاندا دامه‌زرابێت، به‌مجۆره ده‌سه‌لات متمانه و
پشتگیری تۆکمانه‌ی خه‌ڵکی هه‌بێت. له باشوری کوردستاندا کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی سه‌ربه‌خۆ نییه و خاوه‌نی سه‌روه‌ری نییه، هه‌روه‌ها دیپلۆماسیه‌تی
ده‌سه‌ڵاتداران بنچینه له‌سه‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتێک ناگرێت که خاوه‌نی
متمانه‌ی تۆکمه‌ی خه‌ڵکی بێت. جگه‌له‌وه‌ی هه‌وڵی دیپلۆماسیانه‌ی
به‌رپرسانی باشوری کوردستان ده‌رز و ناته‌بایی تێدا هه‌یه، به‌هۆی له
لایه‌ک پارتده‌سه‌لاتی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارت که ڕۆڵی خۆیان له
پێشهاته چاره‌نوسسازه‌کاندا به دیاری ده‌گێرن، له لا‌یه‌کیتر به‌هۆی
ناته‌بایی شاراوه له ئامانجه‌کاندا. به‌هۆی دوو ده‌سه‌ڵاتی، دوو
به‌رژه‌وه‌ندی و دوو لایه‌نی ی.ن.ک و پ.د.ک، گه‌لی کورد له باشوری
کوردستاندا گه‌لێکی زۆر یه‌کگرتوو نییه، ئه‌مه‌ش گه‌لی کورد له
هاوکێشه‌کاندا لاواز ده‌کات و پێشان ده‌دات. دیپلۆماسیه‌تێک ئه‌و
باکگراونده لاوازه‌ی هه‌بێت، جێگای چاوه‌ڕوانی زۆری گه‌ل نابێت. دیاره
ده‌کرێ له‌م باره‌شدا دیپلۆماسیه‌ت به هۆی بوونی ئه‌کته‌ری گونجاو
کاریگه‌ری هه‌بێت و ئه‌و که‌موکوڕیانه بشارێته‌وه. به‌لام کێشه‌که
سه‌ختتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی ده‌سه‌لات له ئاوازێکی جیاواز له
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل یا نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بخوێنن. یا به‌جۆرێ بدوێن و
هه‌نگاو بنێن، که له‌گه‌ڵ پێشبینی و چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵک جیاواز یا
ناته‌با بن، له‌م باره‌دا دیپلۆماسیه‌ت هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێک
ده‌دات که له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نیای ده‌سه‌ڵاتدا گونجاوه، که
بێگومان ده‌سه‌ڵات وه‌کو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل پاکانه‌ی بۆ ده‌کات، به‌ڵام
ئایا هه‌نگاوه دیپلۆماسیه‌کان چه‌نده ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل
ده‌که‌ن؟ هه‌روه‌ها ده‌کرێ بپرسرێ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل کامه‌یه و
سنوره‌کانی چۆن وێنه ده‌کرێن؟ ئایا مه‌به‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد
ته‌نها ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌یه که له چوارچێوه‌ی تێرمی به‌رژه‌وه‌ندی
ستاته‌کان شوێنی ده‌بێته‌وه؟
دیپلۆماسیه‌تی کوردی
که بنچینه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه‌کانی ده‌سه‌لاتی ی.ن.ک و
پ.د.ک ده‌گرێت، سه‌ره‌تا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له باشور به ڕکی له
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان جیا ده‌کاته‌وه، هه‌وڵی خۆ گونجاندن له
چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ستاته داگیرکه‌ره‌کان به تایبه‌تی ده‌دات،
هه‌وڵی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئێراق که سه‌رداریی و سه‌روه‌ری
باشوری کوردستانی به‌ده‌سته، ده‌دات. جگه‌له‌وه‌ی هه‌میشه خه‌بات بۆ
دانپێنان له‌و بوارانه‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌لاته به‌رزتره‌کان هه‌میشه
ده‌کات. ئه‌و هه‌وڵی دانپێنانه خودی ڕه‌وته‌که‌ی ئه‌وان پێویستی ده‌کات.
به‌واتایه‌کی دیکه
دیپلۆماسیه‌تی به‌رپرسانی ی.ن.ک و پ.د.ک جگه له‌و لاوازییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی، بنچینه له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئێراقچیه‌تی ده‌گرێت، واته
ئێراقیبوون و هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ناسیوناله‌کانی ئێراق
ئه‌رکیانه، هه‌نگاوه‌کانیان به‌جۆرێک ده‌بێ که ڕه‌چاوی ئه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه ناسیوناله ئێراقییه ده‌کات. سه‌نگایی و پارسه‌نگی نێوان
به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و ستات به هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان و توانایانه‌وه،
هه‌روه‌ها به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه به‌نده. بۆیه پێوانه‌کردنی
سه‌رکه‌وتوویی هه‌وڵی دیپلۆماسی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه له‌چی
ڕوانگه‌یه‌که‌وه مرۆ ده‌ڕوانێته کاره‌که، یا بۆچی مه‌به‌ستێک ئه‌و
هه‌وڵه دراوه و ده‌درێت.
ڕه‌وتی ئێراقچیه‌تی
و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێراق له‌گه‌ل ئاره‌زوو و ئاواته‌کانی
گه‌لی کورد کێشه‌یان هه‌یه. بۆیه هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌کان که له‌و دیده
ئێراقچیانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌خته بتوانێ کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤی
جه‌ماوه‌ری به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ده‌کرێ له‌مه‌به‌ست
سه‌رکه‌وتوو بێت و به‌وپێیه بێت که ده‌سه‌ڵات چاوه‌ڕوانیه‌تی.
هه‌ڵسوکه‌وتی
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌کانی تورکیا که کران و
ڕوویاندا، به‌ر له‌هه‌ر شتێ هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌که له چوارچێوه‌ی
ئێراقیبوون، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ستاتی ئێراق و ئه‌کته‌ره
ده‌ره‌کیه‌کان جوڵا و هه‌نگاوی نا. ئه‌وان هه‌وڵیان دا له‌وڕێگه‌یه‌وه
به‌ر به جێبه‌جێکردنی هه‌ره‌شه‌ی هێرش بگرن. زۆر به دیاری خۆیان له پرسی
کورد و به‌رژه‌وه‌دنیه‌کانی کورد پاراست، به‌رژه‌وه‌ندی کوردی باشور خرایه
چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێراق و له‌وێوه هه‌وڵی به‌رگریکردنی درا وه‌کو
به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێراق. جگه‌له‌وه‌ی له‌هه‌مان کاتدا هه‌وڵی
دانپێنانیشی له‌گه‌ڵ دابوو، وه‌کو پێشتر گوترا. ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماسییه
هیچ یاخیبوونێک یا به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاریی نامۆ به به‌رژه‌وه‌ندی
ستاته‌کانی تێدا نه‌بوو، بۆیه هه‌وڵه‌که دیارده‌یه‌ک نه‌بوو جیاواز بێت
له هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا بۆنمونه. هه‌وڵه‌که
خۆی خسته په‌نای دیپلۆماسیه‌تی ئه‌مه‌ریکایی و رۆژئاوایی که به‌لای
تورکیا لارن، وه ده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌کخست. له هه‌وڵه‌که‌دا خۆ
پاراستن به پله‌ی یه‌ک هه‌وڵی بۆ درا، هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و پره‌نسیپه
پیاده کرا که نکۆڵیکردن له مافی گه‌لی کورد له باکور ده‌گرێته‌خۆی.
جگه‌له‌وه‌ی هه‌وڵه‌که کۆمه‌ڵێ به‌ڵێنێ دایه تورکیا، له‌به‌رامبه‌ریدا
ئه‌و هێرش نه‌کات، یه‌ک مه‌رجی له‌سه‌ر تورکیا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد
له تورکیادا له چوارچێوه‌دا نه‌بوو. هه‌روه‌ها دژی لێدانی پ.ک.ک
نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو پشتگیری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی پیشاندا، به مه‌رجێک
زیان به‌وان نه‌گات. ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و هه‌وڵه‌دا به‌ده‌ستیان هێنا یا
به‌ئه‌گه‌ری زۆر ده‌کرێ به‌ده‌ستی بێنن، پاراستنی خۆیان بوو له کێشه‌که،
به‌مجۆره پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتیان له باشور. بۆیه ئه‌گه‌ر
ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌یری هه‌وڵی ئه‌وان بکه‌ین، ئه‌وا ده‌توانرێ
بگوترێ ئه‌وان تاڕاده‌یه‌کی باش توانیان خۆیان له‌و کێشه‌یه ئه‌گه‌ر
بۆماوه‌یه‌کی کورتیش بێت بپارێزن. ئه‌وه‌ش دیاره کۆمه‌ڵی ره‌زیلکردن و
دانپێنانی له‌گه‌ڵ دابوو. هه‌روه‌کو تورکه‌کان به‌ڵێنی لێدانی پ.ک.ک یان
دراوه‌تێ و ئه‌مجاره‌یان به کرده‌وه هه‌نگاو هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ی تورکیا
تاڕاده‌یه‌ک ده‌رگه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ناو ئێراقی بۆ کرایه‌وه. بۆیه
تورکیا براوه‌یه له‌و گه‌مه سه‌ربازی و رامیارییه‌ی هاته‌دی.
به‌ڵام ئایا ئه‌و
هه‌وڵه تا چه‌ند ڕه‌نگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ده‌داته‌وه، یا ئایا
تا چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له ئاست به‌رژه‌وه‌ندی ئێراقدا
سه‌نگایی هه‌بووه ئه‌وه پرسیاری دیکه‌ن. دیاره له‌به‌ر بوونی نامۆیی
له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا، له لایه‌ن زۆر
له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌و هه‌وڵ و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی
جێگای ڕه‌خنه و سه‌رزه‌نشت کردن بوون.
وه‌کو
گوترا هه‌وڵه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌چیته ئه‌و
چوارچێوه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ تێرمی به‌رژه‌وه‌ندی ستاته‌کان و وڵاتانی ناوچه
گونجاوه، بۆیه له‌م ڕێگه‌یه‌وه تێگه‌یشتنێکی له لایه‌ن ئه‌و
ئه‌کته‌رانه‌وه هه‌یه، به‌مجۆره له‌م قۆناغه‌دا هه‌ره‌شه‌ی تورکیا
ساردکرایه‌وه، بێگومان به دانپێنان بۆ تورکیا و پۆلیتیکی پاکسازیی
تورکیا، به پشت‌کردن له پ.ک.ک و سه‌نگه‌رگرتن لێی.
شاخه‌وان شۆڕش
نۆڤه‌نبه‌ری 2007