کۆنگره‌ی دووه‌می چاک: هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه و پێشنیار
شاخه‌وان شۆڕش
26.11.2007
چاک له‌به‌رده‌م کۆنگره‌ی دووه‌می دایه،
به‌هۆی ئه‌زموونی کار، هه‌وڵه‌کان و ڕووداوه‌کان، هه‌وراز و نشێوی
ڕێکخراوه‌یی، ورده ورده توانراوه تێگه‌یشتنی زیاتر بۆ کار و هه‌وڵه‌کان،
پره‌نسیپ و دیسیپلین، مه‌به‌ست و ئامانجه‌کان په‌یدابکرێن. هه‌وڵ ده‌ده‌م
له خواره‌وه، به مه‌به‌ستی تێگه‌یشتنێکی باشتر و ڕوونتر، هه‌ندێ
ڕوونکردنه‌وه، تێبینی و پێشنیار سه‌باره‌ت به ڕێکخراوی چاک بخه‌مه‌ڕوو.
کارکردن له‌سه‌ر پرسه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی، پاکتاو و گه‌لکوژی که دژی گه‌لی
کورد ئه‌نجام دراون، بێگومان ڕێکخراوێکی به‌توانا و هه‌ناسه درێژی
گه‌ره‌که,
که بتوانێ پرۆفیشنالانه و سه‌رده‌میانه کار بۆ ئه‌و پرسه گرنگانه
بکات، به‌مجۆره بتوانێ له ئاست پێداویستیه‌کاندا بێت. ناوه‌ندی چاک که
سه‌ره‌تا وه‌کو که‌مپین هاته‌کایه‌وه و ئامانجه‌کانی که‌م و سنوردار بوون،
به‌ڵام پێداویستیه‌کان و زیاتر تێگه‌یشتن له کۆمه‌ڵێ پرسی دیکه‌ی گونجاو
که ئاسۆیه‌کی فراواتر و دوورتر وێنه ده‌کات، ئه‌و پرسانه بوون به
پێویستیی بنچینه‌یی. که‌م یا زۆر شان دراوه‌ته‌به‌ر هه‌ندێ له‌و پرسانه یا
به‌ڵێنی کارکردن له‌سه‌ریان دراوه. جێگای بیرخستنه‌وه‌یه په‌یدابوونی
چاک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بێده‌نگی و پاسیڤی و که‌مته‌رخه‌مییه‌ی
به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی که له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا
به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد کراون و ده‌کرێن. دیاره کاره‌ساته‌کان زۆرن،
کۆن، نوێ و هه‌نوکه‌یین، بۆیه کارکردن له‌سه‌ریان پێویست و درێژخایه‌نه،
وزه و توانای زۆری به به‌رده‌وامی پێویسته.
به‌هۆی بارودۆخی ئێستای کوردستان و به‌رده‌وامی پێشێلکاریی به‌رامبه‌ر به
مافی مرۆڤ؛ به‌هۆی ویستی گه‌لێ له ئه‌ندامانی چاک؛ به‌هۆی داوا و
چاوه‌روانی خه‌ڵک به‌گشتی؛ به‌هۆی په‌یوه‌ستبوونی چه‌وساندنه‌وه به
کاره‌ساتی گه‌وره‌تر، دواجار له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رگری پێویست له‌و
پێشێلکاریانه، پره‌نسیپی پشتگیری له مافه‌کانی مرۆڤ چۆته ناو به‌رنامه‌ی
ڕێکخراوی چاک. زۆری و دراماتیکی پێشێلکاریه‌کان وایکردووه چاک گه‌لێ جار
وه‌کو ڕێکخراوێکی به‌رگریکه‌ر له مافی مرۆڤ ده‌ربکه‌وێت و له‌پێشی
ڕێکخراوه‌کانی دیکه بێت. له‌مباره‌یه‌وه ڕه‌خنه ئاراسته‌ی چاک کراوه
که چاک خۆی له هه‌موو شت هه‌ڵده‌قورتێنێت، دیاره به‌پێی به‌رنامه‌ی
په‌سندکراوی چاک، ئه‌و به‌رگرییه له مافی مرۆڤ ته‌واو کارێکی کانونی
بووه و چاک له زۆربه‌ی باره‌کاندا کارێکی نه‌کردووه له ده‌ره‌وه‌ی
به‌رنامه‌یدا بێت.
شایانی گوتنه بواری گه‌لکوژی و مافی مرۆڤ له بواری کارکردن له‌سه‌ریاندا
وه‌کو دوو بواری له‌یه‌کتر جودا سه‌یریان کراوه، چونکه هه‌ریه‌که‌یان
بوارێکی به‌رفراوانه و وزه و توانای تایبه‌تیان ده‌وێت، پێویستیان به
شاره‌زایی تایبه‌ت هه‌یه. له لایه‌کیتر جوداکردنه‌وه و سنوردانان بۆ
کاره‌کان ڕێگه بۆ تایبه‌تییکردن و کۆنکریتیکردن ده‌کاته‌وه، به‌مجۆره
کاره‌کان له بواری تایبه‌ت و له یه‌کتر نزیکدا چر ده‌کرێنه‌وه. دیاره
کۆمه‌ڵکوژی، پاکتاوکردن و گه‌لکوژی هه‌مووی تاوانن دژ به مرۆڤایه‌تی به
ئاستی جیاواز. واته ده‌چنه ژێر چه‌مکی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام
له ئاستێکی زۆر دڕندانه‌دا، که جیاده‌کرێته‌وه له پێشێلکارییه‌کانی
وه‌کو بۆنمونه جوداکاری یا ئازاردان. پێشێلکردنی مافی مرۆڤ که
له‌ناوبردنی فیزیکی ده‌گرێته‌خۆی ده‌چێته ئاستێکی دڕندانه‌تر، که له
کاتی کۆدا ده‌چێته ئاستی کۆمه‌ڵکوژی که ده‌کرێ نازناوی پاکتاو و گه‌لکوژی
پێوه‌بلکێت.
بارودۆخ و ژینگه ڕامیارییه کوردستانیه‌که واده‌که‌ن گه‌لێجار سنوری
نێوان ئه‌و دوو بواره تێکه‌ڵبن، جگه‌له‌وه‌ی گه‌لێ جار له گه‌لێ باردا،
به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤ، خۆی له خۆیدا هه‌وڵی پێشگرتنه به
کۆمه‌ڵکوژی و کاره‌سات، بۆیه له‌مبارانه‌دا کاره‌که ده‌بێته ئه‌رکی گرنگ
و له‌پێشی ڕێکخراوێکی وه‌کو چاک، که هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رگرتن به کاره‌ساتی
کۆمه‌ڵکوژی، پاکتاوی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی دیکه یه‌کێکه له ئه‌رکه
بنچینه‌ییه‌کانی.
توانای چاک سنورداره له‌روانگه‌ی سه‌رچاوه و تایبه‌تمه‌ندیه‌وه، بۆیه
له‌م دوو بواره گه‌وره‌یه‌ی گه‌لکوژی و مافی مرۆڤدا، گه‌لێ کار و ئه‌رک
هه‌ن فه‌رامۆش ده‌کرێن. ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی چاک گه‌لێ جار به‌ده‌ره،
چونکه تواناکه‌ی چاک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که هه‌یه‌تی. دیاره ئه‌گه‌ر چاک
بتوانێ کاره‌کانی له یه‌ک بواردا چڕ بکاته‌وه، باشتر ده‌توانێ له‌م
بواره‌دا کاریگه‌ریی هه‌بێت و به پرس و بابه‌تی زیاتر له‌م چواچێوه‌یه‌دا
ڕابگات. به‌ڵام وه‌کو گوترا ژینگه کوردیه‌که و لاوازی به‌رگری له
مافه‌کانی مرۆڤ وایکردووه، چاک بواری کارکردنی فراوانتر بێت.
له‌بیرمان نه‌چێت، چاک ڕێکخراویکی ناحکومی بێ ده‌رامه‌ت و بێ پشتوپه‌نای
داراییه، ئه‌ندامانی هه‌مووی له زۆربه‌ی هه‌رزۆری کاره‌کاندا له گیرفانی
خۆیاندا خه‌رجی کاره‌کانیان ده‌که‌ن. بۆیه نه‌داری و هه‌ژاری توانای
کاره‌کانی سنوردار کردووه، هه‌روه‌ها کاریگه‌ریه‌که‌ی به ئاستی توانا،
ویست و خۆبه‌ختکردنی ئه‌ندامانیه‌وه به‌نده. ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه
هۆکارێکی دیاره بۆ فه‌رامۆشکردن، وێڕانه‌گه‌یشتن یان که‌مباشی کاره‌کان.
وه‌کو ڕێکخراوێکی مرۆڤانه‌ی دژ به کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژی، گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵات له به‌رنامه‌ی چاکدا نییه و شوێنی نابێته‌وه، هه‌روه‌ها چاک
سه‌ربه هیچ ئایدۆلۆژیایه‌کی رامیاری نییه. به‌دواداچوون، ناساندن،
چاودێری، لێکۆڵینه‌وه، به‌دادگاییگه‌یاندنی تاوانباران، هه‌وڵه‌کان بۆ
به‌رگرتن به تاوانی گه‌لکوژی و کۆمه‌ڵکوژی، یارمه‌تی وپشتگیری قوربانیان،
پشتگیری له مافی مرۆڤ هتد. هه‌وڵ و کاره بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌و
ڕێکخراوه‌ن. به‌کورتی هه‌وڵه‌کان هه‌موو بابه‌تێک که په‌یوه‌ندی به
پرسه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی، پاکتاوی ره‌گه‌زی و گه‌لکوژی یا پێشێلکردنی
دڕندانه‌ی مافی مرۆڤ هه‌یه ده‌گرێته‌وه. ده‌کرێ له‌م کارانه‌دا ناته‌بایی
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا هه‌بن، به‌ڵام ئه‌وه به
واتای دژایه‌تی نایه‌ت، به‌ڵکو چاک کار له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆی ده‌کات که
بنچینه له‌سه‌ر پێداویستیه‌کانی بابه‌ت و پرسه‌کان ده‌گرێت، بۆیه گوێ
ناداته ئه‌وه‌ی له کامه ئامانج ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵی دایه یان نا.
بۆنمونه کاتێ چاک داوای دادگایی جاشه ئه‌نفالچیه‌کان ده‌کات، به‌پێی
به‌رنامه و ئامانجه‌کانی، ئه‌و کاره به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵات دژی ئه‌و هه‌نگاوه بێت یان نه‌بێت، ئه‌وه نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی
چاک ڕه‌وتی خۆی بگۆڕێت. هه‌وڵه‌کانی چاک سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی
گه‌لکوژی، له شیوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ن که له لایه‌ن گه‌لانی دیکه‌ی
قوربانی گه‌لکوژی ده‌درێن. چاک لێره‌دا هه‌وڵی داوه سوود له بۆنمونه
جوله‌که‌کان و ئه‌رمه‌نیه‌کان وه‌رگرێت، له هه‌مان کاتدا ویستوویه‌تی
گه‌لی کورد له‌م هه‌ولانه هوشیار بکاته‌وه و وا‌بکات وه‌کو ناسیۆنێکی
قوربانی گه‌لکوژی هه‌ست به پێداویستیه‌کانی له‌مباره‌یه‌وه بکات و
بجوڵێت. بۆیه ئه‌وه کێشه‌ی چاک نییه که ده‌سه‌لات به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندییه رامیارییه‌کانی له ئاشێکی دیکه لێده‌کات.
هه‌وڵه‌کانی چاک له چوارچێوه‌ی سنوره کانونیه‌کان و سیڤیلیه‌کان دان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌وڵی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیار، ئاشکراکردن و
وروژاندنی دیار‌ده په‌یوه‌ستداره‌کان ده‌دات، پشتگیری داوا، یارمه‌تی له
بابه‌تی په‌یوه‌ستدار ده‌کات. ده‌کرێ له‌و کارانه‌دا ته‌واو به ئه‌نجام
بگات، ده‌کرێ به ئه‌نجام نه‌گات و گوێی لێ نه‌گیرێت، گرنگ ئه‌وه‌یه
ڕێکخراو له ڕێگه‌ی که‌ناله سڤیل و کانونیه‌کاندا هه‌وڵی گونجاوی خۆی
بدات، هه‌ر هه‌وڵێک به‌پێی ئاستی کاردانه‌وه و ئه‌نجامه‌که‌ی کاریگه‌ریی
خۆی ده‌بێت. چاوه‌روانی زیاتر له چاک ناڕیالیستانه‌یه، چونکه چاک
ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێکردن نییه بتوانێ کاری ده‌سه‌ڵات بکات یا بۆنمونه پیلی
تاوانبار بگرێت و بیداته دادگا، ئه‌و کارانه کاری چاک نین.
چاک ڕێکخراوێکی مرۆڤانه‌یه، به‌لام چاک به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه
کوردییه‌که‌ی جیاوازه له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌کو ڕێکخراوی
چاودێری مافی مرۆڤ و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال یا ڕێکخراوی جیهانی دیکه‌ی
له‌مشێوه‌یه. بۆ ڕێکخراوی چاک زۆر سه‌خته بتوانێ وه‌کو ئه‌و ڕێکخراوانه
بێلایه‌ن و دوور له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و یا دوور له هه‌ست به
چه‌وساندنه‌وه‌کردن کار بکات. ئه‌ندامانی چاک خۆیان به‌شێکن له
مه‌ینه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیه ڕابردوو و هه‌نوکه‌ییه‌کان، بۆیه
ئه‌ندامانی چاک جیاوازن له ئه‌ندمانی ئه‌و ڕێکخراوه جیهانیانه که
گه‌لێکیان به کرده‌وه چه‌وساندنه‌وه‌یان نه‌چه‌شتووه یا خاکیان داگیر
نه‌کراوه. واته ڕێکخراوی چاک خۆی به‌شێکه له چه‌وساندنه‌وه
به‌رده‌وامه نه‌ته‌وه‌یی و نانه‌ته‌وه‌ییه‌که و له‌ناو ئه‌و ژینگه‌یه‌دا
گوزه‌ر ده‌کات.
جگه‌له‌وه‌ی ڕێکخراوی چاک به‌شێکه له
هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادبوونی گه‌لی کوردستان، چونکه پێیوایه
ئه‌مه وه‌کو هه‌ر گه‌لێکی دیکه‌ی ئازاد، مافی بێئه‌ملاوئه‌ولای گه‌لی
کورده، له لایه‌کی دیکه ته‌نها له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌کرێ مسۆگه‌ری ئاشتی
و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی کۆمه‌ڵکوژی و گه‌لکوژی بکرێت. ئه‌مه‌ش
بێلایه‌نبوونی وه‌کو ڕێکخراوێکی جیهانی مرۆڤانه‌ی بۆنمونه ئه‌منستی
ئه‌نته‌رناسیونال زۆر سه‌ختتر ده‌کات. به‌مپێیه له ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی
چاکدا ئامانجی ڕامیاری دیاریکراو هه‌ن. ناوه‌ندی چاک بۆ
کاره‌ساته‌کانی گه‌لی کورد دروست بووه، به کوردستان به‌تووندوتۆڵی
به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ گه‌لی کورد کار ده‌کات. له
کاتێکدا ئه‌و نیشتیمانه‌ی که ڕێکخراوی چاک کاری له‌سه‌ر ده‌کات له ژێر
ده‌ستی داگیرکه‌ر و چه‌وساندنه‌وه‌ی داگیرکه‌ر دایه، سه‌خته بتوانێ
به‌رامبه‌ر به پێشێلکاریه‌کانی به‌رپرسانی تورکیا، یا ئێران و سوریا
بێلایه‌ن بێت و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییانه و هاومرۆڤانه‌ی نه‌جوڵێت. جێگای
سه‌رنجدانه نه ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، نه ئه‌منستی و نه چاودێری ژینۆساید
به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت، یا نیشتیمانێکی تایبه‌ت به‌ند نین، بۆیه
بۆ ئه‌وان ئاسانتره و ئاساییه بتوانن بێلایه‌نی رامیاریی خۆیان
تاڕاده‌یه‌کی زیاتر بپارێزن. دیاره ئه‌وانیش ته‌واو بێلایه‌ن نین و بۆ
ئه‌وانیش ئاسان نییه ته‌واو بێلایه‌ن بن.
له‌لایه‌کی دیکه ڕێکخراوی چاک ڕێکخراوێکی مرۆڤانه‌یه و بۆ ئاشتی ته‌واو
هه‌وڵ ده‌دات، هه‌روه‌کو په‌سندی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات و
بشتگیری له ئاشتی به گشتی ده‌کات. بۆیه ئه‌ندام و دۆستانی چاک پێویسته
ئه‌و پره‌سنیپانه له‌به‌رچاو بگرن، واته به‌بێ گوێدانه جۆری نه‌ته‌وه،
ئایین، ڕه‌گه‌ز، ئایدۆلۆژیا و وابه‌سته‌یی خه‌ڵک، ده‌بێ پشتگیری
پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندام دژی بوونی خه‌ڵکی دیکه
بێت، یا ڕاسیستانه بیربکاته‌وه له‌و باره‌دا ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ
پره‌نسیپه‌کانی چاک ته‌با نییه، بۆیه بوونی له‌و ڕێکخراوه‌دا ناگونجاوه.
ئه‌گه‌ر ڕێکخراوی چاک نه‌توانێ ئه‌و پره‌نسیپه بپارێزێت، پرسیار له‌سه‌ر
ڕه‌وایه‌تی بوونی خۆی وه‌کو ڕێکخراوێکی مرۆڤ دۆست دروست ده‌کات.
پێویسته ئه‌ندامان و دۆستانی ڕێکخراوی چاک سه‌رنجی ئه‌و ڕاستیانه و
توانای سنورداری چاک بده‌ن، پشوویان درێژتر بێت و ستراتیژیانه له
ڕێکخراوه‌که بڕوانن. دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاک ڕێکخراوێکی هه‌ژاره و بێ
پاڵپشتی داراییه، ڕێکخراوێکی چاڵاکه و خاوه‌نی کار و به‌رهه‌مه. ئه‌وه‌ش
به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ له خۆبردوویی و دڵسۆزی ئه‌ندامانی
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گرنگه ئه‌ندامانی چاک سه‌رنجی ئه‌و ڕاستییه بده‌ن، که نه له‌توانای چاک
یا هیچ ڕێکخراوێکی دیکه‌دا نییه، له هه‌موو کار و کرده‌وه‌کانی پێرفێکت
و سه‌رکه‌وتوو بێت. له کارکردن‌دا هه‌ڵه و که‌موکوڕی ده‌بێت، چونکه
ئه‌وانه‌ی له‌ناو چاکدا کار ده‌که‌ن مرۆڤن. هه‌روه‌ها چاک بۆ ئه‌وه
نه‌هاتووه به دوو هه‌فته به ئامانجه‌کانی بگات. هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی
که ڕێکخراوی چاک کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن، توانا و شاره‌زاییان ده‌وێت، پشووی
درێژیان ده‌وێت، جگه‌له‌وه‌ی به شه‌و و ڕۆژێک نایه‌نه دی، پرسی وا هه‌یه
ده‌یان ساڵی گه‌ره‌که. بۆنمونه ئه‌رمه‌نیه‌کان ئه‌وه 90 ساڵه کار
له‌سه‌ر گه‌لکوژی ئه‌رمه‌نیه‌کان ده‌که‌ن.
پێویسته ڕێکخراوی چاک بنه‌مای بوونی خۆی، که له پێداویستیه‌کی
بێه‌ملاوئه‌ولای پرسه‌کانی گه‌لکوژی و کۆمه‌ڵکوژی بنچینه ده‌گرێت، به‌هێز
بکات، واته هه‌وڵی مۆبیلیزه‌کردن و ته‌یارکردنی ئه‌ندامان و خه‌ڵک به‌گشتی
له‌مباره‌یه‌وه بدات. روونی بکاته‌وه بۆ ئه‌و پره‌سیپانه چاره‌نوسسازن،
له‌به‌رچی به ناسنامه‌ی گه‌لێکی چه‌وساوه و گه‌لکوژکراوه‌وه به‌تووندی
به‌نده، به‌جۆرێک که دروستکردنی یا پێكهێنانی ناسنامه‌یه‌کی زیندوو که
بوونی گه‌ڵێک فه‌راهه‌م ده‌کات، پێویست ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌به‌رچی
سه‌روه‌ری و ئاشتی بۆ دوارۆژی ئه‌و گه‌له ئه‌و خه‌باته سڤیله پێویست
ده‌کات.
هه‌روه‌ها پێویسته هه‌لبژاردن و ئالوگۆڕ له شوێنه‌کان دیموکراسیانه و
به‌کراوه‌یی ئه‌نجام بدرێن، که ئه‌ندام تیایدا هه‌ست به بوونی خۆی و
کاریگه‌ری خۆی بکات. که ده‌کرێ له جۆره سیسته‌مێکی ئاسۆیی ڕێکخراوه‌ییدا
بکرێت، که بتوانێ به‌ڵانسێکی گونجاو له نێوان به‌شه‌کانی خواروو و سه‌روو
دروست بکات. پێویسته ڕێکخراوی چاک پیاده‌ی ستره‌کتوری گونجاو و نائاڵۆزی
مۆدێرن بکات، دابه‌شکردنی ئه‌رک و کار به روونی دیار بکات، پره‌نسیپی
ڕێکخراوه‌یی ڕوون و دیار بێت، تا بتوانێ دیسیپلینێکی گونجاو بێنێته‌دی.
به‌مجۆره ئه‌ندامان کاری خۆیان بزانن، سنوره‌کان نه‌به‌زێنن، هیچ
ئه‌ندامێک خۆی پێ له ئه‌ندامانی تر به‌رزتر نه‌بێت، هیچ ئه‌ندامێک بوونی
ڕێکخراوه‌که به بوونی خۆی نه‌به‌ستێته‌وه به‌جۆرێ تووشی به‌رزه‌فڕی
ببێت. پێویسته هه‌میشه گرنگی گونجاو به پره‌نسیپه‌کان و ستره‌کتوره‌کان
بدرێت، چوارچێوه‌یه‌کی گونجاو و له‌بار بۆ ئه‌ندامان دروست بکه‌ن،
به‌شێوه‌یه‌ک یه‌کسانی و وه‌کویه‌کی له‌به‌رده‌م ده‌ستور و پره‌نسیپه‌کانی
ڕێکخراو بڕه‌خسێنن. به‌مجۆره که‌سه‌کان و ئه‌رکه‌کانیان دیموکراسیانه
ئالوگۆریان پێبکرێت، به‌مجۆره هه‌ر که‌سه له کات و شوێنی خۆیدا ئه‌رکی
راسپارده‌ی جێبه‌جێ ده‌کات، پاشان له ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردندا که‌سێکی تر
ئه‌و ئه‌رکه ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
بۆ گه‌یشتن به‌م ئاسته و له چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی گونجاو‌دا، ئه‌و
رێکخراوه ده‌بێ ڕێزی پره‌نسیپه ناوخۆییه‌کانی به‌رنامه‌که‌ی بگرێت، خۆی
له که‌لتوری تاکڕه‌وی، خێله‌کیانه، پاڕانه‌وه و ماستاوساردکردنه‌وه
دوورکاته‌وه، به‌ڵکو کانونیانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات و لادان له‌پره‌نسیپی
ڕێکخراوه‌یی کانونیانه ڕه‌تکاته‌وه و هه‌وڵ بدات ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ شێوه
ڕێکخراوه‌ییه‌که ئاشنایه‌تی گونجاو په‌یدا بکه‌ن و گونجاوانه په‌یره‌وی
بکه‌ن. له لێپێچانه‌وه سڵنه‌کاته‌وه و کۆنکریتیانه بڕیاری کانونی خۆی
بدات، واته پرۆفیشنالانه و به‌پێی ده‌ستوری ناوخۆ کار بکات.
له کۆتاییدا هه‌روه‌کو به‌ر له کۆنگره‌ی یه‌که‌م له وتارێکدا نوسیم،
پێویسته ناوی ڕێکخراوه‌که له‌گه‌ڵ ئامانج و پره‌نسیپه‌کانی گونجاو بێت،
به‌شێوه‌یه‌ک له لایه‌ک ره‌نگ له کاروچاڵاکیه‌کانی بداته‌وه، له
لایه‌کی تر ئاماژه به کوردستانیبوونی ڕێکخراوه‌که بکات، واته ناوه‌که
مۆرکی هه‌موو کوردستان بگرێته خۆی نه‌ک ته‌نها باشور، هه‌روه‌کو چاک
کوردستانییه و کار بۆ هه‌موو کوردستان ده‌کات. سه‌باره‌ت به لۆگۆکه،
ئه‌و لۆگۆییه گونجاو نییه و پێویسته لۆگۆیه‌کی گونجاوتر هه‌لبژێردرێت.
باشتره له لۆگۆکه‌دا ئاماژه به گه‌لکوژی کورد بکرێت و ئاماژه به ژیان
بکرێت. چونکه له کاتێکدا چاک کار له‌سه‌ر پرسه‌کانی گه‌لکوژی و
کاره‌ساته‌کان ده‌کات، له هه‌مان کاتدا کار بۆ پاراستنی ژیانی گه‌ل و
نیشتیمانێک له ژینگه‌یه‌کی ئاشتیانه‌دا ده‌کات.