دیار ئەستێرەیەکی گەشاوەی خەبات

دیار لە ڕێککەوتی ٣٠ی ژولای ساڵی ١٩٨٢ دا لەلایەن سەرۆکجاش مەلا عوزێر و محاون ئەحمەدی سەر بە ئەمنی قوشتەپە لە گوندی قۆڵتەپە دەستگیردەکرێ. لەلایەن رژێمی بەعس دستگیر کرا و شونبزر کرا کە دواتر لە ١٤ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٥ دا لەگەل هاورێی نەجمەدین مستەفا لەسێدارە دەدرێت و دەچێتە ڕیزی گیانبەختکردووانی رێگەی ڕزگاری کوردستان.

دیار ئەستێرەیەکی گەشاوەی خەبات

لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا گیانگەشان دیار و نەجمەدین لە رێککەوتی ١٤/٤/١٩٨٥ دا لەلایەن رژێمی بەعسی فاشی لەسێدارە دران.

شەهید دیار (ئەبوبەکر عومەر کاڕەش خەڵکی گوندی سۆربەش) کە لە رێکخستنە نهێنیەکانی سۆسیالیست لە شاری هەولێر خەباتی دەکرد و یەکێ لە مرۆڤە هەرە چالاک و دڵسۆزەکان بوو، خۆنەویستانە خەباتی دەکرد و باکی بە هەڕەشەکانی رژێمی داگیرکەر نەبوو. کاک دیاری تێکۆشەر لە ساڵی ١٩٨٢ دا چەند جارێک بەکاروباری رێکخستنەوە بە نهێنی هاتە ماڵی ئێمە لە گوندی سماقوڵی سەروچاوە، لەوێ چاوی بە کادیران و بەرپرسی لقی هەولێر باوکم کەوت. دیار گەنجێکی رێکوپێک و بەرێز، میهرەبان و دەم بەپێکەنین بوو، چاونەترس و بێباک بوو. ئەو لە کاری رێکخستن و خەباتی نهێنی ناو شاردا شارەزایی زۆری هەبوو، لەبیرمە ئەوسا گوتنی ئەوە هەبوو کەوا ئەو نیازی هەبوو بەیەکجاری بێتە دەرەوە.. بەداخەوە من هەر ئەو جارەم بینیەوە.

دیار لە ڕێککەوتی ٣٠ی ژولای ساڵی ١٩٨٢ دا لەلایەن سەرۆکجاش مەلا عوزێر و محاون ئەحمەدی سەر بە ئەمنی قوشتەپە لە گوندی قۆڵتەپە دەستگیردەکرێ. لەلایەن رژێمی بەعس دستگیر کرا و شونبزر کرا کە دواتر لە ١٤ی ئەپریلی ساڵی ١٩٨٥ دا لەگەل هاورێی نەجمەدین مستەفا لەسێدارە دەدرێت و دەچێتە ڕیزی گیانبەختکردووانی رێگەی ڕزگاری کوردستان.

مەلا عوزێر کە رۆڵی سەرەکی لە تاوانی گرتنەکەدا بینی، زۆر دژی سۆسیالیستەکان بوو و زیانی زۆری بە پێشمەرگەکانی سۆسیالیست و رێکخستنەکانی سۆسیالیست گەیاند. مەلا عوزێر لەلایەن دادگای بالای تاوانەکان لەسەر بەشداری لە تاوانی ئەنفالدا داواکراوە و لەلایەن کەسوکاری قوربانیانەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە. بەڵام ئەو وەکو سەرۆکجاشەکانی دیکە ئامادە نییە بچێتەبەردەم دادگا، یەکێتی پشتگیری دەکات و بەرگری لێ دەکات.

رێگەگرتن لە پرۆسەی دادوەری و گەیستن بە دادوەری ئەنجامدانی تاوانێکە و پێشێلکردنی مافی کەسوکاری قوربانیان و رێککەتنە جیهانیەکانە سەبارەت بە مافی قوربانیانی ژینۆساید و تاوان دژ بەمرۆڤایەتی.

یەکێ لە هۆنراوەکانی دیاری نەمر

قەد مەکەن  شیوەن بۆ مەرگم
هەزاران سڵاو لەو کەسەی
لەبەردەکا پێڵاو و بەرگم

فریشتە چ لێرەولەوێ
ئەو هەر مەرگی لەمن دەوێ

منیش نامەوێ ئەو گیانەم
کەلەناو نوێنا بسرەوێ

باخوێنەکەم بدا ئاوی
پنجە گیایێ

نامەوێ گۆڕەکەم دیاربێ
نەک دایکم بێ، بۆم بگریێ

باتەرمەکەم بێ گوڵباران
لەسەر شاخێ، پەنابەردێ
ببێتەخۆراکی دەعبا و قەلێ

نامەوێ ناونیشان لەسەر کێلم بێ
تەنیا وێنەی تفەنگ بێ
******

گوندی سۆربەش/ شەممە، کات ١.١٠ پاش نیوەشەو، ٢٣/٢/١٩٨٠