ئەردۆگان و نکۆڵیکردن لە چارەسەری کێشەی کورد

ئەو گوتنانە خۆدزینەوەن لە راستیەکان و بەشێکە لە گەمەی نکۆڵیکردنی مافی کوردان. ئەردۆگان پرۆسەی بەناو ئاشتی بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکار دەهێنێت و تا ئێستا کۆنکریتیانە هیچ هەنگاوێکی چارەسەری بۆ کێشەی کورد وەکو کێشەیەکی رامیاری و نەتەوەیەکی چەوساوە لە تورکیادا نەناوە.

ئەردۆگان و نکۆڵیکردن لە چارەسەری کێشەی کورد

ئەردۆگان لەو رۆژانە دەیگوت لە تورکیادا ٣٥ نەتەوە هەن ناتوانین ئۆتۆنۆمی بەتەنیا بدەینە کوردان! ئەردۆگان پێشتر دەیگوت تەنها یەک نەتەوە لە تورکیادا هەیە، یا دەیگوت ئێمە کەمەنەتەوەمان لە تورکیادا نییە. ئێستا لەپڕ ٣٥ نەتەوە هەن! رەنگە ئەو نەتەوانەش هەر یەکەی ٢٠ ملیۆن کەس بن! ئەو گوتنانە خۆدزینەوەن لە راستیەکان و بەشێکە لە گەمەی نکۆڵیکردنی مافی کوردان. ئەردۆگان پرۆسەی بەناو ئاشتی بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی بەکار دەهێنێت و تا ئێستا کۆنکریتیانە هیچ هەنگاوێکی چارەسەری بۆ کێشەی کورد وەکو کێشەیەکی رامیاری و نەتەوەیەکی چەوساوە لە تورکیادا نەناوە.

ئەو جۆرە ئاخافتنانە کە جۆرێک لە نکۆڵیکردنی کێشەی کورد و مافەکانیەتی ئاماژە بە ئاراستەیەکی نەگەتیڤ و  دژە چارەسەر دەکەن کە ئەگەرەکانی دانپێنان و تێکگەیشتن دوورتر دەکەنەوە.

ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا و ئەردۆگان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی راست دەکەن و مەبەستیان لێی چارەسەری کێشەی کوردە، دەبێ ئۆجەلان ئازاد بکەن، راستەخۆ لەگەڵ نوێنەرانی کورد دانوستان لەسەر چارەسەر کۆنکریتیانە بکەن.

شاخەوان شۆرش

2014-2-14