له‌ خه‌ومایه‌

Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168 Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168 Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168 Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168 Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168 Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168 Deprecated: Using null as an array offset is deprecated, use an empty string instead in /customers/c/6/0/c8y170zcu/webroots/www/wordpress/wp-includes/class-wp-block-type-registry.php on line 168

لەخەومایە

کوردستانم ئازادەو

لەگشت شاروگوندێ

ئاڵای بەرزی شەکاوەیە

کوردستانم ئارامەو

هەموو بەربەیانێ

گۆرانی ژینێکی نوێی لەدەمدایە

لەخەومایە

لەخەومایە

سروشت کچێکی باڵا شەنگی

سەرمەست بەلارەیەکی خانمانەیە

دەشت سەوزو بێباکە

چیا لەباوەشی ژواندایە

+++

لەخەومایە

کچان وکوڕانی کورد

لەیەکێ لەپارکەکان

لەژێر پەیکەری ناودارێکی کورد

دەست لەناو دەست، دەم لەناو دەم

وەک نەمامی تازە بەهار

لەئامێزی یەکتریدان

+++

لەخەومایە

لاوانی ڕۆژهەڵات و باکوور

ڕۆژئاوا و باشوور

لەیەکێ لەزانکۆکان

بەهەستێکی کوردانەو ژیر

لەگەرمەی گفتوگۆدان

+++

لەخەومایە

تاچاو بڕکا سەوزاییە

دارستان و باخچەی گوڵە

باڵندەی ڕەنگاوڕەنگە

دیمەنێکی پڕشنگدارە

سەرتاپای کوردستانم

+++

لەخەومایە

یەکسانییە، ئازادییە

ئەستوندەگی تاوڵی ژیان

تفەنگ لولەی گرێدراوە

تارای ئاشتی دایپۆشیووە

سەرتاسەری نیشتیمانم

+++

لەخەومایە

زمانی ڕەوانی کوردییە

دەنگی ناسیۆن

بەرگی ڕازاوەی ووشە

زمانی پاراوی کوردییە

دەنگی میدیا

کەژاوەی جوانی ڕستە

+++

لەخەومایە

منداڵانی وڵاتەکەم

تازە چرۆی ئەم ژیانە

دڵخۆش و ووریا

سەربەست و چاڵاک

مژدەی داهاتوویەکی ڕازاوەیان پێیە

+++

لەخەومایە

کوردستانم ئازادەو

لەگشت شاروگوندێ

ئاڵای بەرزی شەکاوەیە

کوردستانم ئارامەو

هەموو بەربەیانێ

گۆرانی ژینێکی نوێی لەدەمدایە

******

دانیمارک  1998

ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ سوودی له‌ گوتاره‌که‌ی مارتین لۆسه‌ر کینک که‌ له‌ 28/8/1963 دای و له‌وێدا خه‌ون به‌ ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤی ره‌ش و سپیه‌وه‌ ده‌بینێ وه‌رگرتووه‌.