ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به تاوانی گه‌لکوژی (ژینۆساید) له سوید سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنه
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان په‌سندی ئه‌وه‌ی کرد که شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال که له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رژێمی ئێراقی پێشوو که له ساڵی 1988 دا که کرایه ناوچه گوندنشینه‌کان له کوردستاندا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد بوو.
ناساندنی تاوانی ئه‌نفال له سوید دوای هه‌وڵی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌ندامانی چاودێری کوردۆساید – چاک و چالاکوانانی مافی مرۆڤ له کورد و سویدیکان، هه‌روه‌ها ئه‌و پارتانه‌ی که دۆستی نزیکی کوردن گه‌یشته به‌رهه‌م. ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان په‌سندی ئه‌وه‌ی کرد که شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال که له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی رژێمی ئێراقی پێشوو که له ساڵی 1988 دا که کرایه ناوچه گوندنشینه‌کان له کوردستاندا به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی گه‌لی کورد بوو.
دیاره پیش‌تر ئه‌و تاوانه له‌لایه‌ن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و ڕێکخراوی چاودێری ژینۆساید و دادگای هۆڵاندی و پاشان دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقی به تاوانی گه‌لکوژی داندراوه.
شایانی گوتنه ناساندنی تاوانی ئه‌نفال به ژینۆساید له داداگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقدا ئه‌و ده‌نگدانه‌وه جیهانییه‌ی نهنوان، بگره له‌لایه‌ن شاره‌زایانی گه‌لکوژی و کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانییه‌وه گرنگی به‌و بڕیاره‌ی دادگا نه‌درا، ئه‌وه‌ش به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌به‌ر ئه‌و ته‌مومژه‌ی به‌سه‌ر دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراقه‌وه له ئاستی جیهانیدا هه‌یه. بێگومان ئه‌گه‌ر که‌یسی تاوانه‌کانی که دژ به خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجام دراون له دادگایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بهڕێوهچووبان، ده‌نگدانه‌وه و بهجیهانناساندنهکهیان زۆر خێرا و کاریگه‌رتر ده‌بوو و ئێستا پێویستی به هه‌وڵی زۆر بۆ به جیهانناساندنیان نه‌بوو، چونکه ئه‌وسا له‌لایه‌ن دادگایه‌کی جیهانی باوه‌رپێکراوه‌وه دانی پێدهنرا و وڵاتانی جیهانیش به‌تایبه‌تی رۆژئاوا پشتگیری بڕیاره‌که‌ی دادگایان ده‌کرد. وه‌کو بۆنمونه ناساندنی تاوانی گلکوژی رواندا و هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان له‌به‌رامبه‌ر ناساندنه‌که‌دا.
بۆیه به‌هۆی به‌ئێراقی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه پێویست ده‌کات تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال و تاوانه‌کانی دیکه که ده‌چنه خانه‌ی تاوانی گهلکوژییهوه له ئاستی جیهانیدا هه‌وڵیان بۆ بدرێت و وه‌کو تاوانی گه‌لکوژی بناسێندرین و ته‌مومژێک له‌مباره‌یه‌وه لای کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نههێلدرێتهوه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی دلسۆزان له سوید جێگه‌ی به‌رزنرخاندنه که له‌لایه‌ک تاوانه‌که به گه‌لکوژی له ئاستی وڵاتێکی پیشکه‌وتووی ئه‌وروپدا ده‌ناسێت، له‌لایه‌کی دیکه هه‌نگاوی یه‌که‌می گرنگه بۆ په‌سندکردنی تاوانی ئه‌نفال به گه‌لکوژی له وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپادا. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه کارئاسانی گرنگ بۆ هه‌وڵه‌کانی دیکه له وڵاته‌کانی دیکه‌دا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی چاک و دڵسۆزانی که‌یسه‌که له سوید به باغه‌ڵی به‌تاڵه‌وه به‌ده‌ستیان هێنا، ئاماژه به‌خۆڕاگری و شێلگیری برواههبوونی ئه‌و مرۆڤانه به پرسێکی پیرۆز ده‌که‌ن.
هیوادارم ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه بتوانێ که‌مێ له ئازاره‌کانی که‌سوکاری قوربانیانی تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال که‌مکاته‌وه و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی داوا و پێداویستییه ره‌واکانیان.
سەرنج بنێرە