کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان چۆن و له‌به‌رچی؟
له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا پێویسته هه‌موو رێکخراو و پارته کوردستانیه‌کان که په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندیه گرنگ و چاره‌نووسازه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه به‌شدار بن. پێویسته رێکخراوه رامیاری، مرۆڤدۆست، ئابوری، دادوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونیان هه‌بێت، ئهگێندا و بابه‌ته‌کانی کۆنگره به به‌رفراوانی له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک له‌و بابه‌تانه بوه‌ستیت، لێکۆڵینه‌وه و بابه‌ت بخاته‌روو، ستراتیژێکی بێلایه‌ن و چڕوپڕی کوردستانیان بۆ دابرێژرێت. پێویسته مافه‌کانی مرۆڤ و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بنچینه‌ی به‌رنامه و ده‌ستوری کۆنگره بن. پێویسته بیرکردنه‌وه‌ی کۆنه‌پاریزی و سۆزداری لایه‌نگیرانه له‌هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه بێت له به‌رنامه و پرۆگرامی کۆنگره به‌دوور بگیرێت. به‌مجۆره کۆنگره به‌رنامه‌یه‌کی یا پلاتفۆرمێکی کوردستانی پرۆفیشنال دابڕێژێت
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان چۆن و له‌به‌رچی؟
به‌مدواییه گوتن له‌سه‌ر به‌ستنی گۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌کرێت. له‌لایه‌ن هه‌ندێ له ئه‌ندامانی پارتی دیموکراتی گه‌لی تورکیا ره‌خنه و سه‌رنج سه‌باره‌ت به به‌شدارنه‌بوونی پ.ک.ک و دانانی مه‌رجی چه‌کدانان ده‌گوترێن. هه‌ندێ ده‌ڵین ئه‌وه مه‌رجی پ.د.ک و ی.ن.ک ـه هه‌روه‌کو ئه‌وان پێیان باشه تورکیاش له‌م کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بێت.
به‌ر له‌هه‌ر گوتنێک ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد واتای کۆنگره‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ که په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد‌و کوردستانه‌وه هه‌یه و تایبه‌ته به ناسیۆنی کورد. نابێ له‌ژێر هیچ ناو و پاساوێک نوێنه‌رانی سه‌ر به وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان بۆ نمونه تورکیا بێنه ناو ئه‌و کۆبوونه‌وه کوردییه یا به هیچ جۆرێک وته‌یه‌ک یا جۆرێک له کاریگه‌ریان به‌سه‌ر کۆنگره‌دا هه‌بێت. بچوکترین کاریگه‌ری ئه‌وان زیان به کۆنگره‌که و هه‌نگاوه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێت. چونکه به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی ئه‌وان دژی به‌رژه‌وه‌ندی ناسیونالیستانه‌ی کوردستانه. چه‌ندی ده‌ستی داگیرکه‌ران له کۆنگره دووربێت، هێنده زیاتر ئه‌گه‌ری کۆنگره‌یه‌کی به‌سوود و ئه‌رێنی هه‌یه. سه‌باره‌ت به پ.ک.ک و مه‌رجی چه‌کدانان، ئه‌وه داواکاریه‌کی رامیارییه که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌ستنی کۆنفرانس یا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه. پارت و رێکخراوی کوردستانی چه‌کدار یا بێچهك وه‌کویه‌ک مافی به‌شداریان له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه. چه‌کدانانی بێمه‌رج داوای له‌مێژینه‌ی تورکیایه و وروژاندنی له‌و بۆنه‌یه‌دا هه‌وڵی سه‌پاندنی داواکاریه‌کانی تورکیایه به‌سه‌ر رۆژه‌ڤی کۆنگره‌دا. دیاره داواکاریه‌کانی تورکیا هه‌ربه‌وه‌ش ناوه‌ستێ. جگه‌له‌وه‌ی وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن لایه‌نێکی کوردیه‌وه پرسیاری بنچینه‌یی به‌رامبه‌ر به ملکه‌چی ئه‌و لایه‌نه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستانه‌وه داده‌نێت.
ئه‌و کۆنکگره نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت، که واپێده‌چێت له هه‌ولێر ببه‌سترێت، دیاره له له‌ژێر کاریگه‌ری پ.د.ک و ی.ن.ک داده‌بێت، بۆیه کاریگه‌ری ئه‌و دوولایه‌نه واپێده‌چێ پارتی زیاتر له‌سه‌ر به‌رنامه و ئه‌گێندای کۆنگره‌که‌دا ده‌بێت، به‌مجۆره گومانی زۆرلهوهدا هه‌یه که کۆنگره‌که بتوانێ ئه‌و مه‌رجانه پڕکاته‌وه که کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی پرۆفیشناڵ ده‌یخوازن. واپێده‌چێت مه‌به‌ست له به‌ستنی کۆنگره زیاتر گوتن له بارودۆخی رامیارییه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌یرکردنه‌که به‌ئه‌گه‌ری زۆر ده‌که‌وێته ژێرکاریگه‌ری پارتی و یه‌کێتی. جگه‌له‌وه‌ی واپێده‌چێ بواره‌کانی دیکه فه‌رامۆش ده‌کرێن یا گرنگی ئه‌وتۆیان پێ‌نادرێت، چونکه هیچ گوتنێک له‌سه‌ر بواره‌کانی دیکه‌دا نییه. دیاره کۆنگره یا کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر ته‌نها بواری رامیاری ناگرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست گردبوونه‌وه‌یه‌که له‌لایه‌ن هه‌ندێ رێکخراو و پارتی رامیاری و په‌راوێزکردنی هه‌ندێ پارتی دیکه له‌به‌ر به‌رنامه و ستراتیژ ی جیاواز، ئه‌وه ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه لاواز و رواڵه‌تی ده‌بێت و مه‌رجه‌کانی بێلایه‌نی و پرۆفیشنال بوونی تێدا نابێ. ئه‌نجام و بڕیاره‌کانی کۆنگره ڕه‌نگاوی و لایه‌نگیر ده‌بن. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی بڕیاره‌کان هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌و ده‌یان و سه‌دان بڕیارانه ده‌بیت که له کۆنفرانسه جیاجیاکاندا دران و نه‌بوون به‌هیچ.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی کۆنگره‌که و لایه‌نه به‌شداربووه‌کان تێیدا، پێویسته کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له چوارچێوه کلاسیکیه‌که‌ی ده‌ربهێندرێت و نه‌که‌وێته ژێر چنگ و کاریگه‌ری ئه‌م پارت وئه‌و لایه‌ن، یا ته‌نها بۆ لایه‌نه رامیاریه‌کان ته‌رخان بکرێت. تاڕۆژی ئه‌مڕۆمان کورد وه‌کو نه‌ته‌وه نه‌یتوانیووه کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له فۆرمی رێکخراوێکی کوردستانی بێلایه‌ن و پرۆفیشنال، فراوان و رێک بهێنێته‌بوون. ئه‌و کۆنگرانه‌ی هه‌بووین له ئاستی مه‌رجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا نه‌بووین، یا له‌ژێر کاریگه‌ری لایه‌نێکی بههێزدابووین یا لاواز و بێ‌توانا بووین. له‌راستیدا ئه‌وه پرۆژه‌یه‌کی زۆر سه‌خته و واپێناچی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئاستی پێداویستیهکانیدابێت.
له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا پێویسته هه‌موو رێکخراو و پارته کوردستانیه‌کان که په‌یوه‌ندیان به به‌رژه‌وه‌ندیه گرنگ و چاره‌نووسازه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه به‌شدار بن. پێویسته رێکخراوه رامیاری، مرۆڤدۆست، ئابوری، دادوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوونیان هه‌بێت، ئهگێندا و بابه‌ته‌کانی کۆنگره به به‌رفراوانی له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک له‌و بابه‌تانه بوه‌ستیت، لێکۆڵینه‌وه و بابه‌ت بخاته‌روو، ستراتیژێکی بێلایه‌ن و چڕوپڕی کوردستانیان بۆ دابرێژرێت. پێویسته مافه‌کانی مرۆڤ و پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان بنچینه‌ی به‌رنامه و ده‌ستوری کۆنگره بن. پێویسته بیرکردنه‌وه‌ی کۆنه‌پاریزی و سۆزداری لایه‌نگیرانه له‌هه‌ر روانگه‌یه‌که‌وه بێت له به‌رنامه و پرۆگرامی کۆنگره به‌دوور بگیرێت. به‌مجۆره کۆنگره به‌رنامه‌یه‌کی یا پلاتفۆرمێکی کوردستانی پرۆفیشنال دابڕێژێت که بتوانێ ببێته سه‌رچاوه و رێگه‌نیشانده‌ر بۆ بواره گرنگه ڕامیاری، دادوه‌ری، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، بتوانێ چوارچێوه‌یه‌کی مۆدیڕن و کانونیانه بۆ ئه‌و بوارانه دابڕیژێت، بتوانێ سنوره‌کان له‌و بوارانه‌دا دیار بکات. هه‌روه‌کو چۆن رێکخراوه پرۆفیشناڵه‌کانی جیهان کردوویانه بۆنمونه یه‌کێتی ئه‌وروپا. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا لێی ده‌دوێین نمونه‌یه‌کی بچوکی ئه‌وانه‌یه.
له داڕشتنی به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا نابێ هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت ستراتیژی پارت و لایه‌نێکی به‌هێز بگونجێندرێت، به‌ڵکو ده‌بێ زانستیانه و بێلایه‌ن بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ما ڕاشیونال، دادوه‌ری و مرۆڤایه‌تیه‌کاندا کۆنکریتیانه بکرێته‌وه. بۆیه داڕشتنی به‌رنامه و ستراتیژی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێویستی به خه‌ڵکی شاره‌زای بێلایه‌ن له بواره جیاجیا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه هه‌یه. سه‌پاندنی به‌رنامه و ئامانج له‌لایه‌ن پارتی رامیاری ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، مۆرکی نه‌ته‌وه‌ییبوون له کۆنگره‌که‌دا داده‌ماڵێت، که به‌ئه‌گه‌ری زۆر کۆنگره بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌کانی پارت و لایه‌نی تایبه‌ت به‌کارده‌هێندرێت.
به‌روونی دیار نییه مه‌به‌ست له‌و گردبوونه‌وه‌یه چییه که ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێوهندراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راستی مه‌به‌ست کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌وه پێویسته هه‌نگاوه‌کان به‌ره‌وه پێکهێنانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان وه‌کو رێکخراوێکی پرۆفیشناڵ و مۆدێرن که بتوانێ له ئاست به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستاندابێت و چوارچیوه‌یه‌کی کانونی بۆ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه دابڕیژێت، به‌پێی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان کار بکات، له ئاستی سهردهمدابێت و له جیهانی نوێ و داواکاریه‌کانی بگات، کۆبوونه‌وه بۆ هه‌نگاوه دروستکه‌ره‌کانی داهاتوو بکات، بڕیاره‌کان جێبه‌جێکردنیان به‌دوادا بێت و هه‌نگاوی داهاتوو به‌خۆیانه‌وه بگرن.
شاخه‌وان شۆرش
20.03.2012
سەرنج بنێرە