له ففتی ففتیه‌وه بۆ شه‌ڕی ناوخۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ففتی ففتی
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی پ.د.ک و ی.ن.ک له‌سه‌ر دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه‌ی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان رێککه‌وتن، پارت و رێکخراوه‌کانی دیکه له هه‌موو بواره رامیارییه‌کان ته‌واو په‌رواێزکران. دابه‌شکردنه‌که له خاوێنکه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندگه‌یه‌که‌وه تا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردنی گرته‌وه. واته دابه‌شکردن له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیوه‌به‌نیوه له نزمترین ئاسته‌وه تا به‌رزترین ئاست له شوێن و داموده‌زگاکاندا روویاندا. به‌رێوه‌به‌ری خوێندگه‌کان و جێگره‌کانیان ده‌بوایه یه‌کیان سه‌ربه ی.ن.ک و ئه‌ویدیکه‌یان سه‌ربه پ.د.ک بن. له زۆر جێگه‌دا ده‌بوایه دامه‌زراوانی هه‌ردوولا وه‌کو یه‌ک هه‌بن. له ئاستی مینستهریهکاندا به‌هه‌مان شێوه ئه‌ندامانی هه‌ردوولا وه‌کو یه‌ک نوێنه‌ریان له هه‌موو شوێنه‌کاندا هه‌بوو. مینسته‌ر و جێگره‌که‌ی ده‌بووایه سه‌ر به هه‌ردوولا بن.
کار و پیشه‌کان که له وڵاته ئازاده‌کاندا به پارت نابه‌سترێته‌وه و ناخرێته ژێرچنگی پارت، له کوردستاندا له هه‌موو ئاسته‌کان و شوێنه‌کاندا، به به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و یه‌کێتیه‌وه به‌سترانه‌وه و خرانه ژێرچنگی ئه‌وان. له‌م شوێنانه‌ی که پ.د.ک یا ی.ن.ک خۆیان ته‌واو زاڵبوون، ئه‌وه هه‌رخۆیان بوون و په‌سندی بوونی که‌سیتری سه‌ر به لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌ده‌کرا. به‌کورتی فیفتی فیفتی واته دابه‌شکردنی ولات، ده‌سه‌ڵات، داهاتی نه‌ته‌وه‌یی، پۆست و پله‌وپایه، کار و پیشه‌کان له هه‌موو ئاسته‌کان و شوێنه فه‌رمیه‌کاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیوه‌به‌نیوه. له ناوچه‌ی به‌هدینان و به‌شێکی سۆران به‌کرده‌وه پ.د.ک فه‌رمانره‌وا بوو. له ناوچه‌ی سلێمانی و به‌شێکی سۆران به‌کرده‌وه ی.ن.ک فهرمانرهوابوو. له هه‌ردوولا دژایه‌تی ئه‌ندام و که‌سانی سه‌ر به‌لاکه‌ی دیکه به خه‌ستی له سه‌ره‌تاوه هه‌بوو. هه‌ردوولا متمانه‌یان به‌یه‌ک نه‌بوو و ففتی ففتیهکهش له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی لاواز بنچینه‌ی گرتبوو. سه‌ره‌تا به‌رواڵه‌ت موو به نێوان ی.ن.ک و پ.د.ک ـه‌وه وه‌نه‌ده‌چوو، به‌ڵام له راستیدا متمانه له نێوانیاندا لاواز بوو و ڕوو له کزی بوو. هه‌ر ده‌سه‌ڵاته له ناوچه‌ی ژێرده‌ستی خۆیدا، به پێی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارت هه‌لسوکه‌وتیان له هه‌موو ئاست و بواره‌کاندا ده‌کرد. هه‌ر یه‌که له ناوچه زاڵه‌کانی خۆیاندا ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان به‌ده‌ست بوو.
ئه‌م دابه‌شکردنه به‌م شێویه و هه‌وڵدان بۆ پاوان‌کردنی شوێن و دامودهزاگاکان به رێگه‌ی جۆراوجۆری ناگونجاو، هه‌روه‌ها به‌هێزکردنی هێزه میلیتسهکانیان به هۆی به‌رتیل و به‌خشینه‌وه و ڕێگه‌ی دیکه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی لاوازی یا نه‌بوونی له‌نێوان هه‌ردوولادا، جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆر بوون و چاوه‌روان داهاتوویه‌کی مه‌ترسیداری لێده‌کرا. له‌گه‌ڵ کێشه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵی پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان، نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌کتر له ناوچه‌کانی که تیایدا زاڵبوون، خۆبه‌هێزکردن، ورده ورده دژایه‌تیکردنی زیاتری یه‌کتر، به‌تایبه‌تی کێشه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی داهات و گومان له‌یه‌کترکردن له‌مباره‌یه‌وه وایانکرد ئاستی بێمتامنهییهکه زیاتر بێ، رق و قینه په‌ره‌یان پێبدرێ، تا به‌هۆی چه‌ند روداوێکه‌وه کێشه‌کان ته‌قینه‌وه و شه‌ڕی ناوه‌خۆ له ساڵی 1994 واته دوو ساڵ دوای ڕێککه‌وتنه ففتی ففتیهکه ده‌ستی پێ‌کرد.
شه‌ڕی ناوه‌خۆ زۆر بێویژدانانه ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌ر لایه و ده‌ستی به پاکسازی خه‌لک و ئه‌ندامانی سه‌ر به لایه‌نه نایهرهکهی کرد، پێشێلکردنه‌کانی مافی مرۆڤ بێ‌سنور بوون، دیل زۆر کوژران، تاوانی جه‌نگ زۆر ئه‌نجام دران، زۆر له خه‌ڵکی سڤیل به ناره‌وا له نێوچوون، زۆر ئازاری خه‌ڵکی بێده‌سه‌ڵات درا، به هه‌زاران که‌سی چه‌کدار و سڤیل کرانه سوته‌مه‌تی شه‌ری نێوان ی.ن.ک و پ.د.ک. هه‌ردوولا له پێناوی مانه‌وه‌یاندا په‌نایان برده‌به‌ر وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان تورکیا و ئێران و ئێراق، دژی یه‌کتر رایانکێشانه ناو شه‌ره ناوه‌خۆییه‌که. به‌کورتی هه‌ردوولا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان په‌نایان برده به‌ر رێگه‌ی وا، که دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بوون.
باشوری کوردستان له نێوان دوو هێزی ڕکابه‌ر و پاوانخواز دابه‌شکرا. هه‌ر لایه‌نه له ناوچه‌که‌ی خۆیدا تاکڕه‌وانه فه‌رمانره‌وایی ده‌ستپێکرد. ئه‌و پارت و رێکخراوانه‌ی که هه‌بوون په‌راوێز بوون و ڕۆڵێکیان نه‌بوو، له پێناوی مانه‌وه‌یاندا ملکه‌چی بهرهژوهندیهکانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بوون. ئه‌گه‌رچی ئه‌ندام و نوێنه‌ری پارتی دیکه له ده‌سه‌ڵاته‌کانیاندا زۆر به لاوازی هه‌بوون، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌یان له ناوچه‌که‌ی خۆیدا نادیموکراسیانه پیاده‌ی جۆرێک له سیسته‌می یه‌ک پارتیان له راستیدا ده‌کرد. خۆیان بازرگان، پۆلیس، سوپا، ئاسایش، دادگا، کانون، مینسته‌ر، پارله‌مان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها بوون. به به‌رفراوانی ده‌ست به ئه‌ندامگیری داسه‌پێنه‌رانه به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر کرا. بژێوی ژیان و مانه‌وه و هه‌ڵکردنی خه‌ڵک وابه‌سته‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار کران. ئه‌ندامبوون کرایه کلیلی ده‌رگه‌ی گوزه‌ران و خۆپاراستن. به‌مجۆره له هه‌ردوولا هه‌ر یه‌که‌ی به تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه، جۆره سیسته‌مێکی داسهپێنهرانهیان پیاده‌کرد. ناوچه و رێکخستنه‌کان، ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری خه‌ڵکیان خسته ژێر چاودێری خۆیانه‌وه. ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌ردوولا له زۆر لایه‌نه‌وه له ده‌سه‌ڵاته داسهپێنهرهکانی وه‌کو سوریا، میسر و کوبا ده‌چوون.
پارچه‌کردنی باشوری کوردستان له‌لایه‌ن ی.ن.ک و پ.د.ک، بوونی دوو ده‌سه‌ڵاتی و دوو قه‌واره‌یی، چووه فه‌رهه‌نگی پۆلیتیکی جیهانی و دابه‌شکردنه‌که به ره‌نگی سه‌وز و زه‌رد له هه‌ندێ نه‌خشه‌ی ڕامیاریدا وێنه کران.
سه‌باره‌ت به پارله‌مانی کوردستان، دابه‌شکردنه فیفتی فیفتیهکه، گومانی له‌سه‌ر ره‌وابوون دروستکرد و ره‌وابوونی پارله‌مانی خسته ژێرپرسیاره‌وه. پارله‌مان وه‌کو پارله‌مانێکی ئاسایی له دایک نه‌بوو. دیاره پارله‌مان کاتێک ده‌توانێ ره‌وا بێت که وه‌کو پارله‌مان بتوانێ کار بکات، پیاده‌ی پره‌نسیپی پارله‌مانتاریزم ئازادانه بکات، ئۆپۆزیسیۆن هه‌بێت و بتوانێ ره‌خنه بگرێت، پارله‌مان بتوانێ لێپێچانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن بکات، پارت و ده‌سه‌ڵات له ژێر چاودێری پارله‌ماندا بن هتد. ئه‌م فاکته‌ره گرنگانه نه‌بوون و بوونیان نه‌بوو.
له‌لایه‌کیتر دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسیانه و کراوه‌دا ئه‌نجام نه‌درا، رێککه‌وتنه‌که له شێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوان هێزه براوه‌کان له سه‌ر بنچینه‌ی پاراستنی پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان و پارله‌مانتاریزم نه‌بوو، به‌ڵکو رێککه‌وتنێکی رامیاری داخراوی نێوان سه‌رکردایه‌تی ی.ن.ک و پ.د.ک بوو. رێککه‌وتنه‌که واژووی مردنی پره‌نسیپی پارله‌مانتاریزمی کرد و پارله‌مان راده‌ستی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار کرا، به‌مجۆره پارله‌مان کرایه ده‌زگای مۆری ده‌سه‌ڵات، کرایه میکانیزمی تێپه‌راندنی پرسیاره‌کان و به‌مجۆره پێدانی روویه‌کی رواڵه‌تی ره‌وایه‌تی به بریاره‌کان. ئه‌وه سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه‌ی ده‌خرایه به‌رده‌می پارله‌مان، پرسیاری رامیاری هه‌بوون له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه یهکلادهکرانهوه و نه‌ده‌هاتنه پارله‌مان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ری ناوه‌خۆ و دابه‌شبوونی پارله‌مان به‌سه‌ر دوو به‌شدا، ئه‌و که‌له‌شه بێده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌بوو، ئه‌ویش نه‌ما. به‌رپابوونی شهر دووپاتکردنه‌وه‌ی نه‌مانی ره‌وایی پارله‌مان بوو، ئه‌گه‌ر پێشتر گومانێک له‌سه‌ر رهوانهبوونی پارله‌مان لای هه‌وادارانی ده‌سه‌ڵات هه‌بووبێ، ئه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ره‌که هیچ گومانێک له نارهوابوونی پارله‌مان نه‌ما، چونکه به‌رپابوونی شهر له نێوانی دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری پارله‌مان، واتای هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له ده‌ستدانی هه‌موو ئه‌م بنه‌مایانه بوو که ببوونه‌هۆی بوونی ئه‌ندامانیان له پارله‌ماندا. دروستکردنی دوو پارله‌مان له سلێمانی و هه‌ولێردا بنچینه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی نه‌بوو، ئه‌م پارلهمانانهش وه‌کو ئه‌وه‌ی پێشوو وه‌کو ده‌زگای مۆرکردن و میکانیزمی تێپه‌راندن له‌لایه‌ن پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه سوودیان لێوه‌رده‌گیرا. ده‌سه‌ڵاته‌کانیش به‌شێوه‌ی پارله‌مان بنچینه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌یان نه‌بوو.
ئیتر دوای ئه‌وه له نێوان ساڵه‌کانی 1994 تا 1998 دا هه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه‌کانی پارت و سه‌رۆک ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی له هه‌موو بواره ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاریهکاندا به‌رێوه ده‌برد. له‌م ماوه‌یه‌دا پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ زۆر کران چ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکانی سه‌ر به نه‌یارانیان، چ دژ به خه‌ڵکی ئازادیخواز و بیروباوه‌ر جیا یا خه‌ڵکی سڤیلی ئاسایی. هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیرکه‌ر په‌یوه‌ندی به‌هێزیان درێژه پێدا، له‌گه‌ڵ ئێراقی سه‌دام حوسێن‌دا له بواری ئابوری و بواری تردا په‌یوه‌ند به‌هێزیان هه‌بوو.
ئه‌مه‌ریکا له‌بیری رووخاندنی رژێمی سه‌دام حوسێن دابوو و پێویستی به کۆکردنه‌وه‌ی هێزکانی ئۆپۆزیسیۆن به کورد و عه‌ره‌به‌وه هه‌بوو. بۆیه یه‌کخستنه‌وه و رێککه‌وتنی پ.د.ک و ی.ن.ک له باشوری کوردستاندا بۆ ئه‌مه‌ریکا گرنگ بوو. ئه‌وه‌بوو له ساڵی 1998 دا رێککه‌وتنی واشنگتۆن له نێوان ی.ن.ک و پ.د.ک له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریکا له واشنگتۆن مۆرکرا. دوای چوار ساڵ شهر و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کتر, ئه‌م رێککه‌وتنه سه‌ره‌تای له‌یه‌کتر نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو پارتی نه‌یار بوو.
هه‌ردوو پارله‌مان له ئۆکتۆبه‌ری سالی 2002 دا بوونه‌وه یه‌ک، بوونی پارله‌مان نه که جیا بوون نه که یه‌کیان گرته‌وه بنچینه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی نه‌بوو. هه‌ردوو بهرێوهبهریهکه جیا له یه‌کتر مانه‌وه، له کاتی رووخانی رژێمی به‌عس له ئه‌پریلی 2003 دا هه‌ردوو بهڕێوهبهریهکه به‌جیا ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیان به‌ڕێوه‌برد. له‌کاتی پرۆسه‌ی دروسکردنه‌وه‌ی ئێراقدا هه‌ردوولا له‌هه‌لوێستی رامیاریدا یه‌کبوون و له‌سه‌ر بنچینه‌ی چاره‌سه‌ری فیدرالیانه به‌شداری پرۆسه‌که‌یان کرد، به‌ڵام هه‌ردوولا به کرده‌وه بهرێوهبهریهکانیان نهکردهوهیهک و هه‌ر به‌جیا مانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونی بهرێوهبهریهکانیان بنچینه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌ی نه‌بوو، له‌م پرۆسه‌ی دروستکردنهوهیهدا گه‌لێ بریاری چاره‌نوسسازیان بێ گه‌رانه‌وه بۆ خه‌ڵک له جیاتی خه‌ڵکی کوردستان مۆرکرد.
وه‌کو گوترا پارله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌ربردن تا هه‌لبژاردنی ژانیوه‌ری ساڵی 2005 بنچینه‌یه‌کی دیموکراسیانه‌یان نه‌بوو. به‌ر له هه‌لبژاردنه‌که هه‌ردوولا له نێوان خۆیاندا ڕێککه‌وتن و کورسیه‌کانی پارله‌مانیان 41 به 41 له نێوان فراکسیۆنی سه‌وز و زه‌رد دابه‌شکرد. هه‌روه‌ها تاله‌بانی و بارزانی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کوردستان و ئێراق ڕێککه‌وتن. بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که لیستی هاوپه‌یمانیان رێکخست و وایانکرد ده‌نگه‌کان هه‌رچۆنی به‌و لیسته بدرێت، بۆ ئه‌وان بچێت. له هه‌لبژاردنه‌که‌دا له‌به‌ر ساته مێژوویه‌که و له‌به‌ر وابه‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵک ئه‌وه‌ی ئازاد بوو ده‌نگیان به لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا. ده‌نگه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه بۆ ی.ن.ک و پ.د.ک چوو، له باشوری کوردستانی ژێرده‌ستی هه‌ردوو پارت زۆرینه‌ی خه‌ڵک ئازاد نه‌بوون و به زۆر جۆری گه‌مارۆی پارتی ده‌سه‌ڵات ده‌وره‌درابوون. به‌ر له هه‌لبژاردن هه‌ردوولا که‌نترۆلی خه‌ڵکیان له دوای شه‌ڕی ناوخۆوه له ژێر ده‌ستا بوو، خه‌ڵک له زۆر بوار و لایه‌نه‌وه ناچارکرابوو، یا به‌ڕیگه‌ی دیکه چ له رێگه‌ی به‌رتیل یا هه‌ولی دیکه به جۆرێک له جۆره‌کان وابه‌سته‌ی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بن و لایه‌نگری خۆیان رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش بۆ مانه‌وه و گوزه‌ران کردن یا پێشخستنی گوزه‌ران به‌پێی مه‌رجه‌کانی ئه‌وان، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ده‌سه‌ڵاتداردا. خه‌ڵک له هه‌موو بوار و ئاسته‌کاندا له ژێر چنگی پارتی ده‌سه‌لاتداردا بوون. بازرگانیکردن، راگه‌یاندن، زانستگه، پۆلیس، سوپا، ئاسایش، مینسته‌ر، ده‌سه‌ڵات و پارله‌مان، ده‌زگا و دامه‌زراوی دیکه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ی.ن.ک و پ.د.ک دا بوون. به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌که به ڕێککه‌وتنی رامیاری نێوان ی.ن.ک و پ.د.ک هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ گۆرانی دیموکراسیانه نه‌مایه‌وه، به‌مجۆره هه‌لبژاردن واتایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ما. هه‌ردوولا بانگاشه‌ی ئه‌وه‌یان کرد به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌خوازێ و گه‌لی کورد پێویستی به یه‌کگرتوویی و یه‌کێتی ریزه‌کان هه‌یه. وه‌کو ده‌رکه‌وت ڕێککه‌وتنه‌که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی پ.د.ک و ی.ن.ک بوو و به‌مجۆره مسۆگه‌ری به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌کانی سه‌ر به هه‌ردوو بهرێوهبهرییهکه بوو. ئه‌وسا له دوای ڕێککه‌وتنه‌که گوتیان، “جارێ کات گونجاو نییه و له کۆتایی ساڵی 2007 دا هه‌لبژاردن ده‌کرێ و په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه ده‌به‌ن”. به‌ڵام وه‌کو ده‌رکه‌وت هه‌لبژاردن نه‌کرا و ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتدا مانه‌وه. ئه‌نجامی هه‌لبژاردنی ژانیوه‌ری 2005 واتایه‌کی ئه‌وتۆی نه‌نواند، هه‌روه‌کو پێشتر رێککه‌وتن کرابوو و شوێنه‌کانی پارله‌مان نیوه‌به‌نیوه له نێوان پ.د.ک و ی.ن.ک دابهشکردبوون. بۆیه ئه‌م پارله‌مانه‌ی دوای هه‌لبژاردنی 2005 ره‌وایه‌تی بوون و پێکهێنانه‌که‌ی که‌وته ژێر گومانه‌وه.
شایانی گوتنه ئاسایی له هه‌لبژاردنی لیستی کراوه‌دا به‌ر له هه‌لبژاردن و راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌ر له ده‌رکه‌وتنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ر به پارته‌کان له پارله‌مان شوێنه‌کانی پارله‌مان دابه‌ش ناکرێ. له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی ژماره‌ی ئه‌ندامانی پارله‌مانی سه‌ر به پارته‌کان، هاوپه‌یمانی بۆ پێکهێنانی ده‌سه‌لاتی به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ک وه ئۆپۆزیشیۆن له‌لایه‌کیتر دیار ده‌کریت.
له هاوینی ساڵی 2006 دا هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر شێوه‌یه‌کی ده‌سه‌لاتی به‌رێوه‌بردن رێککه‌وتن، جگه‌له دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه‌ی پۆسته مینیستهریهکان، کۆمه‌ڵێ مینسته‌ری بێبنه‌ما بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پشتگیری لایه‌نه‌کانی دیکه و پڕکردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کان دروستکرد. ژماره‌ی مینستهریهکان 42 دانه بوون، که بووه جێگه‌ی سه‌رسورمانی خه‌ڵک و شاره‌زایان. نمونه‌ی ئه‌مه له مێژوودا سه‌خته بدۆزرێته‌وه. جێگه‌ی بیرخستنه‌وه‌یه هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری سلێمانی و هه‌ولێر له نزمترین تا به‌رزترین ئاست نوقمی گه‌نده‌ڵی بوون، ئه‌م دوو به‌رێوه‌به‌ره گه‌نده‌ڵه به‌بێ گۆران و لێێچانهوه کرانه‌وه یه‌ک. سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن نێچیره‌وان بارزانی (یه‌کێ له‌م سه‌رۆک مینستهریانهی که نوقمی گه‌نده‌ڵی بوو) له وتارێکی رهنگاوی و بهبریقوباقدا بانگاشه‌ی چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرنی کرد و گه‌لێ به‌ڵێنی دیکه‌ی مۆدێرنانه‌ی دا. دیاره ئه‌وسا 4 مینستهریی (پێشمه‌رگه، دارایی، ناوخۆ و داد) هه‌ر به جیا مانه‌وه. تا ناوه‌راستی ساڵی 2009 و نوسینی ئه‌م وتاره مینسته‌ری دارایی یه‌کیان نه‌گرته‌وه. جێگه‌ی سه‌رنجه رێککه‌وتنی ففتی ففتی کاره‌ساتی به‌دوای خۆیدا هێنا، که‌چی ی.ن.ک و پ.د.ک دووباره په‌نایان برده‌وه به‌ر جۆرێک له رێککه‌وتنی ففتی ففتی و دابه‌شکردنی نیوه‌به‌نیوه له‌نێوان خۆیاندا. به‌مشێوه‌یه دووباره پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خێزان و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار جه‌ختیان له‌سه‌ر کرایه‌وه و خرانه پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه.
جگه‌له‌وه هه‌وڵدرا هه‌موو لایه‌نه رامیاریه‌کان بکرێنه به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ر، به‌مجۆره رێگه‌گرتن له بوونی ئۆپۆزیشیۆن له پارله‌ماندا. هه‌روه‌ها دوای گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند “که ناکرێ لایه‌نێک له ده‌سه‌ڵات به‌شدار بێت و ئۆپۆزیشیۆنیش بێت”. به‌م واتایه ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتن نابێ رۆلێ ئۆپۆزیسیۆن ببنینن. وه‌کو ده‌رکه‌وت لایه‌نه‌کانی دیکه که له پارله‌ماندا هه‌بوون، په‌سندی مه‌رجه‌کانی ی.ن.ک و پ.د.ک یان کرد، له خۆیان رانهدیت یا له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نه‌بوو رۆڵی ئۆپۆزیشیۆن ببینن. پ.د.ک و ی.ن.ک مسۆگه‌ری پارله‌مانێکی بێ ئۆپۆزیسیۆنیان کرد و ئیدی پارله‌مان بێکێێشه وه‌کو پێشوو ئیفلیجکرایهوه.
به‌مجۆره ده‌سه‌ڵات له‌ژێرچنگی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌کو پێشوو هێشترایه‌وه، هه‌ریه‌که له ناوچه‌که‌ی خۆی وه‌کو پێشوو تاراده‌یه‌کی زۆر ته‌نها فهرمانرهوابوو. ده‌سه‌ڵاته‌کانی راگه‌یاندن، ئابوری، رامیاری، داوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کو پێشوو که‌وته‌وه ژێر پۆلیتیکی داسه‌پێنه‌رانه و مهرجئامێزانهی ی.ن.ک و پ.د.ک. بهڕێگهگرتن له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئۆپۆزیشیۆن ڕێگه‌یان له گرنگترین ئیلیمێنتی سیسته‌می پارله‌مانتاریزم و پرۆسه‌ی دیموکراسی گرت. جودایی بیروبۆچوون، ره‌خنه، هوشیارکردهوه و چاودێریکردن، نوێنهریکردنی ده‌نگه جیاوازه‌کان رێگه‌ی دروستبوونی نه‌درا. به‌مجۆره ئؤپۆزیشیۆن نه‌بوو له سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ر یا مینیسته‌ره‌کان بپێچیته‌وه. ئۆپۆزیشیۆن نه‌بوو به‌ڵێنی ده‌سه‌لاتداران، کاروکرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان بخاته‌ژێر چاودێریه‌کی کانونی و دیموکراسیانه، ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو بۆچوون و هه‌ڵوێستی جودا له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵات بخاته‌روو و خه‌ڵک له سکهنداڵهکان و گه‌نده‌لیه‌کان هوشیارکاتهوه هتد. به‌مشێوه‌یه ده‌رگه بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو خێزان و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌موو بوار و ئاسته‌کاندا وه‌کو پێشوو له‌سه‌ر پشت مایه‌وه. هه‌ردوولا داسه‌پێنه‌رانه و مهرجئامێزانه درێژه‌یان به ده‌سه‌ڵاتیان دا و ورده ورده بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان چوارچێوه‌ی کانونیان داڕشت و داسه‌پاند.
شاخه‌وان شۆڕش
ژونی 2009
سەرنج بنێرە