بەعەرەبکردنی کوردستان لە سایەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا

ئەوانەی خوارەوە هەندێ هەروەستەن کە لە فەیس بوکدا بڵاوکراونەتەوە

 

50  هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دورگەیەکی ئیسپانیا بۆ داوای پەنابەرێتی لە ئەوروپا. هەموو وڵاتانی ئەوروپا زیڕەیان لێ بەرزبۆتەوە و رەخنە لە ئیسپانیا دەگرن و داوای گەڕاندنەوەیان دەکەن.

باشووری کوردستان تەنها شەش ملیۆنە و عەرەب بە لێشاو دێنە کوردستان و موڵک دەکڕن، کەچی کاکی دەسەڵاتدار هیچ کێشەیەکی نییە. هیچ پلان و سیاسەتێکی بۆ پارێزگاریی لە دیمۆگرافیای کوردستان نییە. پارتە سیاسیەکانیش هەموو بێدەنگن. باشووری کوردستان ملی هەڵدێری گرتووە و بە ناو سیاسیەکانیش لە خەوێکی قووڵ دان.


3
͏1͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ͏k͏l͏.͏ ͏2͏2͏.͏2͏1͏

 

عەرەبی سەرێ کانی داگیرکەرن زۆر راشکاوانە هاواردەکەن کە نابێ کوردەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان

واتە کورد لە خاکی خۆی دەرکراوە و ڕێگەی گەڕانەوەی نادرێت.

ئەوەی لە رۆژئاڤا ڕوودەدات تێکشکاندنی نەتەوەی کوردە.

2͏6͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ͏k͏l͏.͏ ͏2͏2͏.͏1͏1͏

 

بۆ ئەوانەی بەرگری لە دەسەڵات دەکەن: پێم ناڵێن سیاسەتی دەسەڵات چی بووە تاکو خەڵک مولک

بەعەرەب نەفرۆشن؟

کۆڕ و کۆبوونەوەی دژی هاتنی عەرەب پێ کردوون؟ هاوکاریی دارایی کردوون؟ ئامۆژگاریی و ئاگادارکردنەوەکانی چی بوون؟ پێم ناڵێن چی کردووە؟

 

2͏1͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ͏k͏l͏.͏ ͏1͏8͏.͏1͏3͏ ·

 

2͏1͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ͏k͏l͏.͏ ͏1͏7͏.͏5͏3͏ ·

سەدا 70 ی شاری قوشتەپە بۆتە عەرەب.. قوشتەپە فت.
چۆنی دەگێڕیەوە و لە چنگی عەرەب دەری دەهێنیت کاکی دەسەڵاتدار؟

 

دەسەڵاتی عەرەبی بەغدا ڕازی نییە ماددەی 140 بەپێی دەستوور جێبەجێ بکرێت کە دەبوایە لە ساڵی 2007 دا تەواو جێبەجێ بکرابایە، کوردستان تائێستا کێشەی نەتەوەیی لەگەڵ عەرەبدا چارەسەر نەبووە، عەرەب نایەوێ کێشەی سنوری نەتەوەیی چارەسەر بکرێت و لە خانەقین تا شەنگال سنوور دیار بکرێت، دەسەڵاتی عەرەبی دژی ئازادی کوردستانە. هەرچی گوتن لە سەربەخۆیی کوردستان بکات ڕەتی دەکاتەوە و وە لە سیاسەتی پەراوێز خستن و بەعەرەبکردن بەردەوامە.

لەم بارەدا چۆن دەکرێ پێت وابێت نیشتەجێبوونی بە کۆمەڵی عەرەب لە باشووری کوردستاندا سوودی بۆ کوردستان هەیە؟

ئەو دەسەڵاتەی رێگە بە فرۆشتنی زەوی و خانوو بە عەرەب دەدات و مولک لەسەریان تاپۆ دەکات، بێگومان خزمەتی ئەگێندای نەیار و دوژمنانی کوردستان دەکات، وە ئەوە هیچ گومانی تێدا نییە ناپاکی و وڵاتفرۆشییە.


2
͏0͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ͏k͏l͏.͏ ͏1͏7͏.͏3͏6͏

کورد و کوردەواریی لە ژێر پرۆسەی تواندنەوە دان

کەچی هەندێ دەڵێن خاکفرۆشی دەستوریە و یاساییە!

ئەگەر پرسیار لەسەر نەوت بێت گوێ بە دەستور نادەن

لە پەیوەندیەکانی دەرەوە گوێ بە دەستور نادەن.

خێرە بۆ بەعەرەبکردن و تواندنەوەی کورد هێندە گوێڕایەلی دەستورن؟

خێرە بۆ بەئیسلامیکردنی یاسا و ڕێساکانی کۆمەڵگە کە ئەنفالکردنی بیروهزرە و جومگەیەکی بەعەرەبکردنە هێندە دڵخۆشن؟

1͏8͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ·

 

بەهەڵەدا مەچوون

دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرپرسی سەرەکی تاوانی بەعەرەبکردنن.

بۆ ڕێگەی پێ دەدەن و بێ دەنگن؟

بۆ رێگە بە بازرگانە خۆفرۆشەکان دەدەن؟

ڕێککەوتن و دەستور هەرچی بن دەبێ ئەو بەعەرەبکردنە رەتکرێتەوە.

بێدەنگی ئاماژەیە بە پیادەکردنی بەرنامەیەکی داڕێژراو کە دەرئەنجامەکەی پووکانەوەی کوردە لە باشوور.


1
͏8͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏
 ·

 

سەرمایەداری نانیشتیمانی بیری تەنها لای پارەیە، خاکفرۆشی و پووکانەوەی نەتەوەیەک لای ئەو کێشە نین

1͏7͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ·

 

باشووری کوردستان لە ژێر گەورەترین بەعەرەبکردن دایە، زمان، جلوبەرگ، کەلەپوور، بیروهزر، خاک و نیشتیمان لەژێر پرۆسەی بەعەرەبکردن دان

1͏7͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ·

 

ئیپۆکی شەرمەزاریی و ناپاکی مەلایی و جەلالی: ئەوەی خوارەوە نوسینی عەرەبێکی شۆڤینیە..

فرۆشتنی زەوی و خانوو و دوکان بەعەرەب فرۆشتنی خاکە بە نەتەوەی داگیرکەر

فرۆشتنی زەوی بە عەرەب خاک فرۆشی و ناپاکییە

پێویستە رێگە لەو بەعەرەبکردنە بگیرێت بە هەر نرخێک بێت

پارتی و یەکێتی و حزبەکانی دیکەش هەزاران گەنجیان دژ بە سیاسەتی بەعەرەبکردن بە کوشتدا، ئێستا خۆیان دەرگایان بۆ برای عەرەبی چاوڕەشیان و ئەفسەرە بەعسیە ئەنفالچیەکان خستۆتە سەر پشت و لە سایەی ئەواندا خاکی کوردستان هەڕاج دەکرێت.

نەخێر و هەزار جار نەخێر بۆ بەعەرەبکردنی کوردستان

1͏1͏.͏ ͏j͏u͏l͏i͏ ·