بۆ لە مامۆستا دەدەن!؟

ئەوان بۆیان هەیە سامانی وڵات هەراج کەن و داهاتەکەی بۆخۆیان ببەن، نەوتی ژێر زەوی بۆ نیوسەدە بدەنە تورکان و بێگانان، قۆرغی بازاڕەکانی وڵات بکەن، داهاتی سنورەکان بۆخۆیان ببەن، بۆیان هەیە خوێنی گەل بمژن و دەیان و سەدان ملیارد بۆ خۆیان گڵدەنەوە، بۆیان هەیە سەدان هەزار کەس بە ساختە خانەنشینکەن یا موچەی ساخەتە بۆ سەدان هەزار کەس لە هەوادارانیان ببڕنەوە!

 

بۆ لە مامۆستا دەدەن!؟
26-3-2018

بەپێی دیدی دەسەڵاتی بنەمالەیی و مافیایی: ئەوان بۆیان هەیە سامانی وڵات هەراج کەن و داهاتەکەی بۆخۆیان ببەن، نەوتی ژێر زەوی بۆ نیوسەدە بدەنە تورکان و بێگانان، قۆرغی بازاڕەکانی وڵات بکەن، داهاتی سنورەکان بۆخۆیان ببەن، بۆیان هەیە خوێنی گەل بمژن و دەیان و سەدان ملیارد بۆ خۆیان گڵدەنەوە، بۆیان هەیە سەدان هەزار کەس بە ساختە خانەنشینکەن یا موچەی ساخەتە بۆ سەدان هەزار کەس لە هەوادارانیان ببڕنەوە!

بەڵام مامۆستا سەمەد تۆ بۆت نییە داوای موچەی ماندووبوونی ڕۆژانە و مانگانەی خۆت بکەی!

سەری ڕێزم بۆ مامۆستا سەمەد و هەموو ئازادیخوازنی کوردستان.