بۆچی تورکیا سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ؟

تورکیا بۆیە سەروەری کوردستان بۆ سەدەهەمین جار دەبەزێنێت و لە باشوری کوردستاندا مرۆڤی کورد دەکوژێ، چونکە باشوری کوردستان نە خاوەنی دەسەلاتێکی ڕەوای کوردستانی بەهێزە، نە سەربەخۆیی رامیاری و ئابوری لەدەستی خۆیەتی

دەستێوەردان و بۆردومانی تورکیا لە دوای نەمانی ڕژێمی بەعس لە باشوری کوردستاندا دەست پێدەکات، دوای ئەوە سوپای تورکیا لەلایەن پارتیەوە خۆی هێندراوەتە ناوجەرگەی باشوری کوردستان، ئەوەش بەپێی ڕێکەوتنی سەربازی و ستراتیژی نێوانیان. تورکیا بەردەوام هێرشی کردۆتەسەر باشوری کوردستا…ن و ئەوەی دوێنێ، تەنها دوایینیانە و ئەمجارە دەستی لە قووڵایی کوردستاندا وەشاندوە. پارتی و تورکیا تێگەیشتنیان بەپێی بەرژەوەندیەکانیان بۆیەکتر هەیە، هەنگاوەسەربازیەکانی تورکیا دژ بە پەکەکە بە پارتی نامۆ نییە و لەو هێرشەی دوێنێ ئەگەر پێشمەرگە بەرنەکەوتبا، رەنگە هەر بەیانیشیان دەرنەدەکرد. بوونی تورکیا لە باشوری کوردستاندا سەربازی و ئابوری و پەروەردەیی و ئایینیە. ئەوە کە پێشێلکارییە لەو لایەنانەوە بەرەزامەندی دەسەڵاتی بنەماڵەیی نانیشتیمانیە.

ئەنجامی ناسەرکەوتوویی دەسەڵاتی بنەماڵەیی دووبەرەییە، ئەنجامی ناسەرکەوتوویی بنیاتنان و دروستکردنی دەسەڵاتێکی ڕەوای کوردستانیە، تورکیا سەروەری کوردستان دەبەزێنێ و مرۆڤی کورد لەناو دەبات. ئەنجامی نەبوونی هێزێکی بەرگری نیشتیمانی، نەبوونی دەسەڵاتی رامیاری و یاسایی نیشتیمانیە، بەشێکی وڵات دەکەوێتە چنگی داعش، وڵاتانی داگیرکەری تورکیا و ئێران باشوری کوردستان دەخەنە ژێرکاریگەری خۆیان، پەکەکە بۆ هاوکاری و بەهاناهاتن دێتە ئەو ناوچانە و دەمێنێتەوە..

لە ئەگەری بوونی دەسەڵاتێکی رەوای نیشتیمانیدا، دەسەڵاتێک کە تێگەیشتنێکی ستراتیژی کوردستانی هەبوایە و خاوەنی دامەزراوە ستاتیەکان بوایە، لەئەگەری هاوکاری هێزیكی کوردستانیدا بە گفتوگۆ و دانوستان، کێشە و ناتەباییەکان لەگەڵ پەکەکە یا هەر هێزیكی کوردستانی دیکە دەکرا گونجاوانە چارەسەر بکرێن.