کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت

کەرکوک کوردستانە و ئاڵای کوردستان دەبوایە لە ٢٠٠٣ ـەوە لەسەر شاردا هەلکرێت

دوای ڕوخانی رژێمی بەعس و دەستکردن بە پرۆسەی دروستکردنەوەی ئێراق، دەبوایە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر ناوچە داگیرکراوە کوردستانیەکان بکرێتە مەرجی پەسندکردنی بڕیاری ١٤٠، هەروەک چۆن ئاڵای ئێراق لەسەر هەموو شارەکانی دیکەی کوردستان لە تەک ئاڵای کوردستاندا بەرزکرایەوە..

خەڵک سەربەخۆیی دەویست، بەڵام کاکە و مامە بێ پرسی خەڵک چوون سیستەمی فیدرالیان لەگەل دەسەڵاتی بەغدا بە کۆمەڵێ کەمووکوڕیەوە مۆرکرد، بەیە…کەوەژیانیان لەگەڵ برا عەرەبەکانیان هەلبژارد و سەرداریی بەغدایان بەسەر کوردستان دووبارە پەسندکردەوە. هاتنەوە و بە شانازیەوە گوتیان باشترین چارەسەرمان بەدەستهێناوە. بڕیاری ١٤٠ کە کۆمەڵی کیشەی بنچینەیی لەخۆدەگرت، وەکو نوسراوی سەر کاغەز مایەوە. دەسەڵاتی بەغدا لە سیاسەتی بەعەرەبکردن بەردەوام بوو و کورد لە بەشەگرنگەکانی دەسەڵات بێبەشکرا. پەڕاوێزکردنی کورد لە زۆربەی بوارەکاندا بەکردەوە درێژەی پێدرا. بۆنمونە مرۆڤی کورد بۆی نەبوو بەجلی کوردیش بچێتە خوێندگەکان..

دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیش وەکو هەمیشە خەریکی شەڕە پەڕۆ و ململانێی حزبی بوون و درێژەیان بە گەندەڵی و مەنتالی نانەتەوەیی و خێلەکیانەیاندا. نەیانتوانی یەکگرتووبن و بە ستراتیژێکی یەکگرتووی کوردستانی پێشکەوتووخواز کە مافی کەمینەکانی کەرکوک لەبەرچاوبگرێت، کە خاوەنی کۆمەڵێ پرۆژەی گرنگی ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی شار بێت، بخەنەگەڕ.

هاتنی ئیسلامیستەکانی داعش ئەو دەرفەتەی رەخساند کە کورد خۆی خاوەنداریەتی شارەکە بگریتەدەست، ئێستاس درەنگ نییە بۆ دەسەڵاتدارانی کورد، کە لەسەر پرۆژەیەکی ستراتیژی پێشکەتوو بۆ پێشخستنی شارەکە ڕێککەون، نمونەیەکی جوانتر بەخەڵکی شارەکە وبەهەموو کەمینە ئەتنی و نەتەوەیەکانەوە پێشان بدەن و دوور لە شەڕەپەرۆ و بەرژەوەندی تەسکی بنەماڵە و حزب، دوور لە دەستێوەردانی داگیرکەرانی ئێران و تورکیا. بەداخەوە من لەو دەسەڵاتەی کوردییەی ئەورۆ کە کێشەی رەوایەتی بە کوشندەیی هەیە، ئەوە ڕانابینم.

پێموایە تەنها خەمخۆریەکی کوردستانیانەی سەردەمیانە دەتوانی گرنگی بوونی ئەو ئاڵایە دەرخات و ئەو ئاڵایە بە بەرزی بهێڵێتەوە.
هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان لە سەر شاری کەرکوک