پرۆژەیاسای لەباربردنی کۆرپەی ژنە قوربانییە ئێزدیەکان چاوەڕوانی فەتوای دینی دەکا!

لە دێڕێکی هەواڵەکەدا دەگوترێت “پرۆژەیاساکە بۆیە راگیراوە چونکە پێویستی بە فەتوای دینی هەیە!”. ئەو دێرە بەناچاری تووشی رامانمان دەکات. فەتوای دینی بۆ؟ لەلایەن چ دینێکەوە؟ ئایا فەتوا لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ گرنگترە؟ئەگەر مەبەست فەتوای دینییە لەلایەن لیژنەی فەتوای ئیسلامیەوە، ئەوە رێکوڕاست تاوانە دەرهەق بە ئێزدیەکان دەکرێت؟ ئەوە جۆریکی دیکەی ئەنفالکردنی ژنە قوربانیەکان و کۆمەڵگەی ئێزدیەکانە بەگشتی.

پرۆژەیاسای لەباربردنی کۆرپەی ژنە قوربانییە ئێزدیەکان چاوەڕوانی فەتوای دینی دەکا!

من نازانم لە پرۆژەیاساکەدا چی نوسراوە و پێشنیاری چی کراوە، بۆیە سەختە شتێکی ئەوتۆی لەسەر بگوترێت. خۆزگە دەمانزانی چی لە پرژەکەدا نوسراوە و بە چ جۆرێک سەیری تاوانەکەی کردووە، چونکە ئەوە بابەتێکی زۆر هەستیارە و پەیوەندی بە کۆمەڵگەیەک هەیە کە بریندارە و بەئازاری هێرشی گەلکوژکارانەوە دەنالێنێت. هیوادارم ئەو پرۆژەیاسایە بڵاوبکرێتەوە یا بەجۆرێ لە جۆرەکان بتواندرێ ببیندرێت.

لە دێڕێکی هەواڵەکەدا دەگوترێت “پرۆژەیاساکە بۆیە راگیراوە چونکە پێویستی بە فەتوای دینی هەیە!”. ئەو دێرە بەناچاری تووشی رامانمان دەکات. فەتوای دینی بۆ؟ لەلایەن چ دینێکەوە؟ ئایا فەتوا لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ گرنگترە؟ئەگەر مەبەست فەتوای دینییە لەلایەن لیژنەی فەتوای ئیسلامیەوە، ئەوە رێکوڕاست تاوانە دەرهەق بە ئێزدیەکان دەکرێت؟ ئەوە جۆریکی دیکەی ئەنفالکردنی ژنە قوربانیەکان و کۆمەڵگەی ئێزدیەکانە بەگشتی.

کچ و ژنە ئێزدیەکان لەژێر ناوی شەرع و شەریعەی ئیسلام کرانە سەبایە و کۆیلەی سکسی، دەستدێژیان کرایەسەر، ئازاری فیزیکی و دەرونی دران و تێکشکێندران. ئێستا چۆن دەکرێ و بەچ مۆرالێک مەلای ئیسلام رێگەی دەدرێت تێکەلی ئەو پرۆسەیە ببێت و بڕیار لەسەر پرسێکی ئەوها چارەنوسسازدا بدات! دەبوایە دەسەڵات و دەزگا دادوەریەکانی کوردستان تێگەیشتینیان لەوەزیاتر بڕی کردبا و بەپێی یاسا جیهانی و مرۆڤ دۆستەکان سەیری ئەو بابەتە هەستیارەیان کردبا و هەلسوکەوتیان کردبا.

فەتوا دەرکرد لەسەر ئەو بابەتە جگەلەوەی کە سوکایەتیکردنی راستەوخۆیە بە ئایین و کۆمەڵگەی ئێزدیان، نەزانی و هەژاری دەسەڵاتە یاسایی و جێبەجێکاریەکانی ئەو بوارە دەردەخات، باڵادەستی پرەنسیپە ئیسلامیەکان سەبارەت بە بڕیار و یاساکان پیشان دەدات. ئەوەش کێشەیەکەی گەورەی ئەو سیستەم و دەسەڵاتەیە کە بانگاشەی کراوەیی و دیموکراسی بوونی خۆی دەکات.  پێویستە ئەو دەستتێکەڵاوکردنەی مەلاکان و ئایین لە یاسا و بڕیارەکان لە کوردستان کۆتایی پێ بهێندرێت و چیتر لەژێر ناوی ئایین پیشێلی مافی مرۆڤ نەکرێت.

پیویستە بگوترێت کە  مافی لەباربردنی منداڵەکانی ژنە قوربانیەکان بەرلەهەر کەسێ دەگەڕیتەوە بۆ کەسە قوربانییەکە خۆی، پاشان کۆمەڵگەی ئێزدیان. ئەوان دەبێ ئازادکرێن لەوەی چ چارەسەرێک هەڵدەبژێرن. پێویستە هاوکاری و یارمەتی هەمەجۆر پێشکەش بە قوربانیان بکرێت و کارێ نەکرێت کە قوربانیان و کۆمەڵگەی قوربانی ئێزدیان بریندار بکات.

لەکۆتاییدا هیودارم ئەو ناوەڕۆکی پرۆژەیاسایە ئاشکرا بکرێت و خوانەخواستە ئەگەر فەتوا لەسەر ئەو بابەتە درا لە فەتواکە رای گشتی ئاگادار بکرێتەوە، بەڵکو بتوانین لە چۆنیەتی دەستتێکەڵاوکردنی ئایینی ئیسلام لەو پرسەدا ئاگاداربینەوە و گوتنی خۆمان لەو بارەیەوە رابگەیەنین.

 

شاخەوان شۆڕش

2015-1-20