پێویستە دەڤەری ئێزدیان لەلایەن خۆیانەوە بێ دەستێوەردانی پارتی بەڕێوەببردرێت

 پێویستە خەڵکی ناوچەکە خۆیان نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئێزدینشین بدەن و بە شیوەیەکی دیموکراسیانە وە بێ دەستبەسەراگرنگی هیچ پارت و هێزێکی میلیتس ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت. لێرەدا مەبەست       دروستکردنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ ئێزدیان نییە، بەڵکو مەبەست پیادەکردنی جۆرێک لە خۆبەڕیوەبەری ئۆتۆنۆمی ناوچەیی لە چوارچێوەی سنوری هەرێمی کوردستاندا.

پێویستە دەڤەری ئێزدیان لەلایەن خۆیانەوە بێ دەستێوەردانی پارتی بەڕێوەببردرێت

پارتی تائێستا داوای لێبوردنی لە کوردانی ئێزدی نەکردووە و ئێستا رزگارکردنی ناوچەکە وەکو سەرکەوتنی خۆی وێنە دەکات. هێشتا شەنگال ئازاد نەکراوە و ئەگەری ئازادکردنی نزیکە. لەو سەروبەندەدا  بەرپرسێکی پارتی دەڵێ “لەمەودوا ئێزدیەکان خۆیان شاری شەنگال بەڕێوە دەبەن”. مەبەست لەو لێدوانە چییە؟ ئایا پارتی وەکو پێشوو بەرپرسە ئێزدیەکانی سەر بە پارتی لەوێ دەکاتە دەسەڵاتدار؟ پارتی بەپێی سیاسەتی تایبەتی حزبیانەی بەرێوەبەریی ئەوێ رێک دەخات؟ ئەو گوتنە دروستە ئەگەر مەبەست ئەوە بێت ئێزدیەکان بێ دەستێوەردانی حیزب خۆیان ئازادانە نوێنەرانیان هەڵبژێرن و ناوچەکە بەڕێوە ببەن. هەروەها ئەگەر پارتی دان بە تاوان و هەلەکانی خۆی سەبارەت بە شەنگال و کوردانی ئێزدی بنێت و دەست لە پاوانخوازی ناوچەکە و رەوتی میلیتسگەرایی بهێنێت.

پارتی بەرپرسی یەکەمە لەوەی بەسەر ئەو دەڤەرە هات، ئەوەش گەورەترین فەشەل و هەڵەی سیاسەتی پاوانخوازی و میلیتسگەرایی بوو. لەروانگەی ئەو تاوان و کارەساتەی بەهۆی پارتیەوە بەسەر ئێزدیەکان هات پارتی هیچ مافێکی نییە دیسان بێتەوە و دەست بەسەر ناوچەکەدا بگرێتەوە و قۆرغ و پاوانی بکاتەوە. سیاسەتی پاوان و میلیتسگەرایی زیانی زۆری بە کۆمەڵگەی ئێزدی و کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە گەیاند.

پێویستە خەڵکی ناوچەکە خۆیان نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن و بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری ئێزدینشین بدەن و بە شیوەیەکی دیموکراسیانە وە بێ دەستبەسەراگرنگی هیچ پارت و هێزێکی میلیتس ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت. لێرەدا مەبەست دروستکردنی هەرێمی سەربەخۆ بۆ ئێزدیان نییە، بەڵکو مەبەست پیادەکردنی جۆرێک لە خۆبەڕیوەبەری ئۆتۆنۆمی ناوچەیی لە چوارچێوەی سنوری هەرێمی کوردستاندا. دەکرێ پاراستنی تایبەتمەندی ئایین و کۆمەڵگەی ئێزدیان و گەشەکردنی کۆمەڵگەکە، هەروەها مەترسیەکانی سەریان لەو رێگەیەوە گونجاوترین رێگەبێت. پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی هەرێم لەسەر بنچینەیەکی کوردستانیانە نەک چ لەبەرژەوەندی ئەو پارت و ئەم پارت دایە، هەوڵی چاککردنەوەی بارەکە بدرێت و قەرەبووی زیانەکان بکرێنەوە و پیادەی سیستەمێکی بەڕیوەبردنی کراوەی سیکولار دیموکراسیانە، لە سایەی کەشێکی ئازاددا بکرێت.

هێزی سەربازی و بەرگری و ئاسایش لە ناوچەکەدا نابێ سەر بە حزب و رێکخراوی سیاسی بن، پێویستە هێزی سەربازی بێلایەنی نیشتیمانی و کوردستانی بن و خەلکی ناوچەکە بەشی گرنگی پێکبهێنن. ئەوەش هەم کۆمەڵگەی ئێزدی لەژێر چنگی حزب دێنێتەدەر و هەم نمونەیەکی جوانی بەڕێوەبردن دەهێنێتەدی، کە وادەکات کوردستانیبوونی کۆمەلگە و ناوچەکە بەهێزتر بکات.

شاخەوان شۆڕش

25-12-2014

سەیری ئەو هەواڵە لە خوارەوە بکە

http://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/12/state8806.htmhttp://www.ekurd.net/mismas/articles/misc2014/12/state8806.htm

Yazidi Kurds will be in charge of Sinjar administration: KDP official  

December 24, 2014

MOUNT SHINGAL, Kurdistan region ‘Iraq’,— The recent Peshmerga fight against the Islamic State (ISIS), including the recapture of Shingal (Sinjar in Arabic), has enhanced the position of the Kurdistan Democratic Party, a senior KDP leader said.

But Fazil Mirani, secretary of the KDP leadership, said that would not mean that the party would become arrogant.

After nearly four months, the Peshmerga forces were able to control most of the areas that had been occupied by ISIS in the beginning of August. The Peshmerga also succeeded in lifting the siege on Mount Shingal and control the vast majority of the district.

Mirani, who has spent most of the last four months on the frontlines of the Western Tigris, told Rudaw: “President (Massoud) Barzani had promised the people of Shingal that he would not rest until he could talk to them from Mount Shingal. The president delivered his promise and talked to them from the mountain.”

The operation to retake Shingal began on the December 17 under the supervision of President Barzani. After controlling 2,700 square kilometers, Peshmerga forces were able to enter Shingal on December 20.

The fall of Shingal had been blamed on the KDP, but Mirani said the party had remained patient before those accusations:

“We were very patient against the critics of those who were seeking political gains with the fall of Shingal. But our goal is to promote Kurdish unity, even with those who acted against us,” Mirani commented.

“The stronger the KDP becomes the more lenient it gets,” he said. “Our policies will be more open with regards to our relations towards other Kurdish political parties. Negotiation is the strategic point of politics. Whoever believes in himself will not run away from negotiation. It is the same case with innocent people: they are not afraid to appear before a court.”

Most Shingal Yezidis believe that the main reason for the fall of the town was that its officials were not Yezidi, and therefore were not desperate to defend the city.

“The (future) administration and security of Shingal will be handed over to Yezidis,” Mirani vowed.

“Thousands of Yezidis have joined the Peshmerga forces as volunteers. We have formed a brigade for Yezidis, its members are fighting in the frontlines right now. They are all trained and they can protect the security of Yezidi areas,” Mirani said.

“We currently have a thousand trained police officers that can be used for the protection of recently freed areas,” he concluded.

After KDP Peshmerga forces withdrew from Sinjar without a fight, leaving behind the Kurdish Yazidi civilians, the IS group has extended its control on most parts of Sinjar district (124 km west of Mosul) on August 3, 2014 which led thousands of Kurdish families to flee to Mount Sinjar,www.Ekurd.net where they were trapped in it and suffered from significant lack of water and food, killing and abduction of thousands of Yazidis as well as rape and captivity of thousands of women.

Tens of thousands of Yazidis are forced to flee into the nearby mountains. Those who stay behind are subjected to brutal, genocidal acts: thousands killed, hundreds buried alive, and countless acts of rape, kidnapping and enslavement are perpetuated against Yazidi women. To add insult to injury, IS fighters ransack and destroy ancient Yazidi holy sites.

Copyright ©, respective author or news agency, rudaw.net | Ekurd.net | Agencies