ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە هەرەسی ڕەوشت و مۆرالە

دەکری دیلی داعش بە دیلی پێشمەرگە بگۆڕدریتەوە، ئەوە کارێکی رەوا و گونجاوە. بەڵام ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە جگە لە تاوان و ناپاکی، ئاماژە بە هەرەسی رەوشت و مۆڕال دەکات لەلایەن ئەو مرۆڤانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵێک ئەمیرێکی داعش بەناوی کەمال عەدنان کە لە شاری کەرکوکدا بەنهێنی کاری بۆ داعش کردووە، دوای ئەوەی لەلایەن هەندێ دیلی داعشەوە ئاشکرا دەکرێت، لەلایەن ئاسایشی کەرکوکەوە دەستگیر دەکرێت، ئەویش دان بەوە دەنێت کە ئەمیری داعشە. بەپێی هەواڵەکان ئەو ئەمیرەی داعش بە بڕێک پارە ئازاد کراوە.

کڕینی نەوت لە داعش بەهێزکردنی داعشە و هاوکاریکردنیانە لە هێرشەکانیان بۆسەر کوردستان و مرۆڤایەتی بەگشتی. بۆیە ناپاکییە بەرامبەر بە کورد و هەموو مرۆڤایەتی. ئەو مرۆڤانەی ئەوکارە دەکەن دەبێ دەستی گەورەیان لەپشتدا بێت، ئەگینا چۆن دەکرێ ئەو تاوان و ناپاکییە هەروائاسان ئەنجام بدرێت. ئەو هەموو دەنگۆیە سەبارەت بە بازرگانی نەوت لەگەل داعشدا هەیە، کەچی نەمانبینی کەسێک سزا بدرێت! بازرگانیکردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە هەر ئاستێکدا بێت تاوان و ناپاکییە، بێدەنگی لە ئاستیدا یا لێخۆشبوونی هاوکاریکردنە لە تاوانەکە.

دەکری دیلی داعش بە دیلی پێشمەرگە بگۆڕدریتەوە، ئەوە کارێکی رەوا و گونجاوە. بەڵام ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە جگە لە تاوان و ناپاکی، ئاماژە بە هەرەسی رەوشت و مۆڕال دەکات لەلایەن ئەو مرۆڤانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە. بەداخەوە لە باشوری کوردستاندا ناپاکیکردن بووەتە مۆدێل و هەر جارەی بەرەنگێک خۆی پیشانمان دەدات. ئەوەش دواترین نمونەیەتی. دەکری دیلی داعش بە دیلی پێشمەرگە بگۆڕدریتەوە، ئەوە کارێکی رەوا و گونجاوە. بەڵام ئازادکردنی ئەمیری داعش بە پارە جگە لە تاوان و ناپاکی، ئاماژە بە هەرەسی رەوشت و مۆڕال دەکات لەلایەن ئەو مرۆڤانەی ئەو کارەیان ئەنجام داوە. بەداخەوە لە باشوری کوردستاندا ناپاکیکردن بووەتە مۆدێل و هەر جارەی بەرەنگێک خۆی پیشانمان دەدات. ئەوەش دواترین نمونەیەتی

شاخەوان شۆڕش

2014-11-22