مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات

ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە مێژوو. شەرمە بۆ مرۆڤایەتی کە تائێستا نەیتوانیووە ئەو جۆرە بیرە تەسک و دژ بە مرۆڤایەتیانە تێپەڕێنێت.

مەلا سەمەد داوای جیهاد و شەڕ لە موسوڵمانان دەکات دژ بە هەموو ئەوانەی شەریعە جێبەجێ ناکەن، تێکدان و کوشتن و وێران کردن بۆ گەیشتن بە ئامانج بەرەوا دەزانێ. ئەو هەرئەوەندەیە بە ئاشکرا ناوی داعش ناهێنی و ناڵێ برۆنە پاڵ داعش، ئەگینا ئەوەی ئەو دەیڵێ داعش، قاعیدە و بەرەی نوسرە و رێکخراوە تووندرەوەکانی دیکەی ئیسلامی دەیکەن.. بینینی ئەو کرتە ڤیدیۆییە و بێدەنگی و ملکەچی ئەو هەموو خەڵکەی مزگەوتەکە بۆ شەڕ و تێکدان و کوشتن لەپێناوی بیروباوەری ئایینی کارەساتە لە راستیدا، دەبوایە مرۆڤایەتی ئەو جۆرە پشووتەنگییە ئایینیە لەمێژبوو جێبهێلێت و هەرگیز نەگەڕێتەوە ناو زەلکاوی تاریکی و سەرگەردانیی ئایینی.

دەسەڵات و یاسا لە کوێن؟ چۆن دەکرێ کەسێکی ئەوها تووندرەو رێگەی بدرێت گوتار لە مزگەتدا بدات و هانی خەڵک بۆ پشتگیری دڕندەترین هێزی ناشارستانی و دژ بە مرۆڤایەتی بدات؟ کوشتن و بڕین، دیلکردن و داگیرکردن، دەستبەسەرداگرتن و چەوساندنەوە لەپێناو سەپاندنی شەریعە یا وەکو بەجێگەیاندنی داوای خودا و پێغەمبەری ئیسلام تاوانە و هیچ پاساوێکی بۆ نییە. ئەرکی دەسەڵاتە خەڵک لەو راستییە بگەیەنێت. ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە مێژوو. شەرمە بۆ مرۆڤایەتی کە تائێستا نەیتوانیووە ئەو جۆرە بیرە تەسک و دژ بە مرۆڤایەتیانە تێپەڕێنێت.

لەراستیدا هەر مەلا سەمەد نییە کە لێرەدا سنورەکان دەبەزێنێت و پشتگیری جیهادی تاریکی دەکات، ئەوە ئەو رێکخراو و دامەزراوەشە کە پشتگیری دەکات و مەلا سەمەدی پێگەیاندووە، ئەو دەسەڵاتە کۆنەپارێز و بێپەیامەشە کە هەرگیز لە ئەرکی خۆی نەگەیشتوو و نەیتوانی چارەسەرێکی هەبێت.

شاخەوان شۆڕش

٢٠١٤/١١/١٤

سەیری ئەو کرتە ڤیدیۆیە بکەن

https://www.facebook.com/video.php?v=616605218462133&set=vb.100003379825418&type=2&theater