سەپاندنی خێڵگەرایی لە کۆمەڵەدا

خێلگەرایی و رێ و رەسمەکانی برەویان پەیداکردەوە و ئێستا لە سایەی دەسەڵاتی نانیشتیمانی خێلگەرادا خێلگەرایی ڕەواجی زۆر زۆرە. هەر رۆژەی ئاهەنگ و فێستیڤالی عەشیرەتێکە. میریش نامەی پیرۆزباییان بۆ دەنێرن.

لە یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی سۆسیالیستدا

بزوتنەوەی سۆسیالیست لە 8/8/1976 دامەزراندی خۆی ڕاگەیاند. یەک لە پەیامەکانی نەهێشتنی دووبەرەکی مەلایی و جەلالی بوو، پێیوابوو دەتوانێ ئەم پەتایە لەیەخەی باشووری کوردستان بکاتەوە. بەداخەوە لەبەر گەلێ هۆکار سەرنەکەوت. ئەو سۆسیالیستەی ئێمە دەمانناسی لە ساڵی 1992 نەما و بووە مێژوو.

لەبەرچی هەدەپە سەرکەوتووە

هەدەپە هەڕەشەی داخستنی لە لایەن تورکە رەگەزپەرستەکان و ئەردۆگانەوە لەسەر بووە و بەر لە هەڵبژاردن لە لێواری داخستندا بوو، بەڵام هەوڵی تورکە ئیسلامی و ناسیونالیستەکان سەری نەگرت.

پشتگیری تیرۆر و کۆمەڵکوژی لە ژێر ناوی خودا و ئاییندا

کۆمەڵکوژیی و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی لەسەر جودایی نەتەوە و ئایین لە دیدی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە تاوانن، بەڵام لای ئەوان جیهادە و وەکو ئەردۆگان لە ژێر سورەتی فەتحدا عەفرینی داگیرکرد و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی تیایدا ئەنجامدان. لە دیدی ئەوانەوە پشتگیریی لە جیهادی سوڵتان (کە ئێمە پێمانوایە تاوانکاریین) ڕەوایە..

لەسەر دەسەڵاتە دادوەریی بەدەست بهێنێت:بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ئەنفالچییەکان

کاتێ دەسەڵات دژی بەدادگایی گەیاندنی تاوانباران بوەستێت، سروشتییە کە هەندێ لە کوسوکاری قوربانیان بیر لە تۆڵە بکەنەوە و بەدەستی خۆیان سزای تاوانباران بدەن. بەداخەوە تۆڵەکردنەوە دوژمنداریی لێ دەکەوێتەوە و زیانی زۆرە، لە کاتێکدا دەسەڵات میلیشیاییە و خەڵک هەمووی چەکدارن.

پرسیار لە لایەن گۆڤاری بۆ پێشەوە

لە ٧ەمین ساڵڕۆژی بۆپێشەوەدا خۆشحاڵین بەسەرنج و پێشنیارەکانتان بەسەرمان بکەنەوە. بێزەحمەت تاوەکو ٢٧ ی مانگ چاوەڕێی وەڵامەکەت دەکەم لەگەڵ رێزدا چ پێشنیارێکتان لە راستای بەرەوپیشەوە چوونی بۆپێشەوەدا هەیە.

گرتنی عەلی مەحمود ئابڕووچوونێکی دیکەی دەسەڵاتی میلیشیایە

کە مەسعود سەدامی هێنایەوە سەر کورد، ئاسایش گرتیان و هێنایانە سەر تەلەڤزیۆن! بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی عەلی مەحمود و بابان ئیبراهیم لەلایەن ئاسایشەوە، لە کاتێکدا پارێزەریان لەوێ ئامادە نییە، لە کاتێکدا لە دەستبەسەریدا دەدوێن و وەکو دانپێنان بە تاوان دەردەخرێن، جۆرێک بوو لە پیشاندانی ماسولکەی مافیایی ئاسایشی سەر بە دەسەڵاتی میلیشیایی پ.د.ک. 

ئەگەری کاریگەری بەنداو لەسەر زەویلەرزەکەی ٦ فێبریوەری و سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی لە تورکیادا

دوو خاڵی گرنگ هەیە کە لێرەدا گرنگە ئاماژەیان بۆ بکرێت و گونجاون هەروەستەیەکیان لەسەر بکرێت، یەکیان سەبارەت بە سروشتیبوونی بومەلەرزەکە و کاریگەری بوونی بەنداو لەم چوارچێوەیەکدا، ئەویتریان پەیوەندی بومەلەرزەکە بە سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزیەوەیە.

تاوانی گەلکوژیی ئەرمەنەکان لەلایەن تورکە ناسیونالیستانە ڕەگەزپەرستەکانەو

ئەم تاوانە لە ژێر سایەی دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی ئەفسەرە تورکە رەگەزپەرستەکانی سەر بە کۆمیتەی یەکێتی و پێشکەوتن (جمعیەی ئیتیحاد و تەرەقی)، “سێ پادشاکە” ئەنجام درا. مەبەست لە سێ پادشاکە هەر سێ سەرکردەی تاوانبار جەمال و تەلعەت و ئەنوەرە. ئەوانە کە سەر بە ئایدۆلۆژیایێکی ناسیونالیستی ڕەگەزپەرست بوون حوکمی پاشماوەی ئیمپراتۆری عوسمانیان لە ساڵی 1913 تا 1918 گرتە […]

دادە ئامین دایکە مەزنەکە

داپیرم لۆخۆی دەست بە کاری نەخش کردن، پاقڵاوە دروستکردن و نان کردن دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و کیژۆرەکەی پێک دێنی. قەت موحتاجی دەستی کەس نابی.

 
© KadirShorsh