ئازادی باشوری کوردستان دوای کۆڕەو هات کە بووەهۆی بڕیاری 688 ی یوئێن

هەر ساتێک ئەمەریکا دەستبەرداری هەرێم بێت، هەرێم خۆی ناگرێت و دەکەوێت. بۆیە مانەوەی هەرێم لەبەر پاڵەوانیی سەرانی پارتی و یەکێتی نییە.

حەمیدە فەندی بەشداری لە هێرشەکەی سەر دەڤەری هەڵەبجە کرد

ەموو ئەو هێزانەی پێشمەرگە کە لەهێرشەکەدا بەشداریان کردووە بەرپرسیارییان کەم یا زۆر دەکەوێتە ئەستۆ، پاساو پاکانە چارەسەری برینەکان ناکەن، باشترە هەریکە ئەگەر لە دادگاش نەبێت دان بەو بەرپرسیارییە بنێت کە کەوتۆتە ئەستۆی و بۆ مێژوو دانپێنانەکە تۆمار بکات.

گێڕانەوەیەک بۆ مێژوو لەیادی کۆماری کوردستاندا

مەلا مستەفا نامەی بۆ “وەسی، پارێزگاری هەولێر و قایمقامی زێبار” نووسی، لەنامەکەیدا نووسیبووی “من و ئەو جەماعەتەی لەگەڵم دایە خۆمان دەدەینەدەست بە مەرجێک حکومەت لێمان بگەڕێ لە گوندەکانی خۆمان دابنیشین، دەوڵەت چیمان بۆ دابنێ وادەکەین”.

وەڵام بۆ دەرسیم دیبەگەیی سەبارەت بە ڕەخنە و تێبینییەکانی لە وتارەکەم “کە تاوانبار نەزار خەزرەجی لە دانیمارک بوو”

ئەو وتارەی من نووسیوومە بۆ زیاتر بەدەکومێنتکردن و بەرچاوڕوونی زیاترە سەبارەت بە کەیسەکەی نەزار خەزرەجی کە لە دانیمارک بوو. دیارە من بەکورتی بەڵام بەپێی سەرچاوە دانیمارکیەکان بەسەر بابەتەکاندا تێپەڕیووم و ئاماژەم بە ڕووداوەکان کردووە، نە گوزارشتی هەموو ڕووداو و چالاکی و دەکومێنتەکانم کردووە، نە ئاماژەشم بە هەموو سەرچاوەکان کردووە، ئەوەشم لە وتارەکەدا نووسیووە.  چونکە دەکرێ […]

کەیسی تاوانبار نەزار خەزرەجی و چۆنیەتی دەربازکردنی لە دەستی دادوەریدا 

دواتر دەرکەوت بەپێی رۆژنامەی یولاند پۆستن Jylland Posten ٢٣/٣/٢٠٠٣ دەزگای بەڕێوەبەریی پەنابەران ڕێگەی مانەوەی بە خەزرەجی لەژێرناوی “مانەوە تا ڕەوانکردنەوە” داوە بێ ئەوەی هیچ یەکێک لە پۆلیس، هەواڵگری بەرگری یا وەزارەتی داد لێی ئاگادار بن. کە بەوە دەزاندرێت ڕەخنەی تووند ئاراستەی وەزیری دادی ئەوسا فرانک یەنسن Frank Jensen دەکرێت.  بەڵام دوای ئەوەش بارەکە وەکو خۆی […]

میر

لە کۆمەڵگەدا کەسێک پۆستێکی حکومی نەبێت و بڕیاریش بەسەر دامودەزگاکاندا بسەپێنێت بێگومان ئەو کەسە میری ئەو کۆمەڵگەیە و خاوەنی بڕیار ئەوە.

لەساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئەحمەد فەقێ ڕەشدا: تێبینیەک لەسەر لاپەڕەیەکی کتێبەکەی مەسعود بارزانی

دەنووسێت “کاتی خۆی” بەمجۆرە کاتەکە دیار نییە و نازاندرێ کەی و لە چ ڕێککەوتێکدا بووە. واتە نازاندرێ کەی ئەوە ڕوویداوە. هەروەها بێگومان مەسعود بارزانی خۆی لەوێ نەبووە، وەکو پێموایە ئەو نەچۆتە نزیک بەرەکانی پێشەوە، بەڵام ئاماژە بەوەش ناکات کێ و بەپێی چ سەرچاوەیەک ئەوەی بیستووە. بۆیە سەرچاوەکەش دیار نییە. پاشان دەنووسێت “چەندین سندووقی کەلوپەلی سەربازی….

پێشگرتن بە بەعەرەبکردن بەپێی یاسا

دەکرێ بەپێی پلانی داڕێژراو لەلایەن دەسەڵاتی ناوەند یا دەرەکی ئەو بەعەرەبکردنە پیادە بکرێت، ئەوەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە.

درۆ و ساختە! ئایا پەتی درۆ کورتە؟

هزری ساختە دەتوانێ رێسا و مۆراڵ دابڕێژێ و مرۆڤەکان بگەوجێنێ و بیانکاتە جانەوەری جوانی و ژیان، ژین لێک تاڵ کەن و بە خراپی یەک دڵ خۆش بن، ببنە چاودێر و سیخوڕی دژ بەیەک و وەکو هەوری ڕش ئاسمانی ژین بتەنن.

لەسایەی ئیپۆکی شەرمەزاریدا (1964 – 2022) ئیفلیجیی گەل بەردەوامە

لایەنی کوردی تاکو ئێستا دوای 31 ساڵ نەیتوانیوە وەکو نەتەوە خۆی بسەڵمێنێت و بەرژەوەندیەکانی گەلی کوردستان لە پێش بەرژەوەندی کەس و بنەماڵە و خێڵ و پارت دابنێت. دوو ئیدارەیی بە ئاشکرا و نا ئاشکرا بەردەوام بووە. ئەگەر لەسەرەتاوە بەرێوەبەرییەکی نیشتیمانی نیمچە دیموکراسیانەیان دروستکردایە باری سیاسی باشوری کوردستان لە شوێنێکی تر دەبوو و رەنگە سەربەخۆش دەبوو.

 
© KadirShorsh