تاوانی گەلکوژی دەرسیم

رژێمی تورکیا یاسای راگواستن و نیشتەجێکردنەوەی لە ساڵی ١٩٣٤ دەرکرد. لە ساڵی ١٩٣٦ دا ناوی دەرسیم گۆڕدرا بە تونچەلی و حکومەتی تورکیا هەرێمی تونچەلی وەکو هەرێمێکی تورکی و دانیشتوانەکەشی بە تەنها تورک ناساند. قافلەی سەربازی رووی لە ناوچەکە کرد و ژەنەراڵ عەبدول عەلا ئەلبدۆغان کرایە سەرۆکی. بەهەزاران سەرباز دەوری هەرێمی دەرسیمیان گرت. دەرسیمیەکان دژی راگوستن […]

تاوانی گەلکوژی و هەندێ تێبینی و سەرنج لەسەر چەمک و تاوانەکە

کێشەی بەکارهێنانی وشەی رەشەکوژی یا کۆمەڵکوژی بۆ چەمکی ژینۆساید؟  لەبەرچی وشەی گەلکوژی گونجاوە؟ ئایا گەلکوژی لە هەشتاکانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەست پێدەکات؟ ئایا تاوانی گەلکوژی لەسەرەتای هاتنی ئیسلامەوە دەست پێدەکات؟ ئایا تاوانی گەلکوژی لە ١٩٦٣ ـەوە لە باشوری کوردستاندا دەستپێدەکات؟ لە ساڵی ١٩٣٦ لە کوردستاندا پلانی لەناوبردنی کورد لەلایەن نوری سەعیدەوە هەبووە؟ ئایا بەکارهێنای وشەی […]

نادیە موراد، ئەو ڕزگاربووە بوێرەی کەیسی گەلکوژی ئێزدیانی گەیاندە بەرزترین دەسەڵاتی جیهانی

نادیەی ئازا لەگەڵ ئەو هەڵوێستە بوێرانەیەیدا چەند پەیامێکی گرنگ دەنێرێت، یەکەم تاوانکە بە جیهان دەناسێنی و بەجیهان دەڵێ ئێمەی قوربانی بەرەوڕووی دڕندانەترین تاوانی دەستدرێژی بووینەوە، دووەم دەیەوێ دەسەڵاتدارانی جیهان تاوانەکە وەکو دڕندانەترین تاوان ببینن و بیناسێنن، سێیەم دەیەوێ دڕندەیی جیهادیەکانی داعش دەردەخات و بەمجۆرە پێویستی لەناوبردنی تاوانبارانی داعش دەکاتە ئەرک، چوارەم داوا دەکات قوربانیان لەبیرنەکرێن، […]

گەندەڵ و ناپاک و تاوانبار بۆ دادگا و زبڵدانی مێژوو

ئەگەر ئەو تێگەیشتنە تێکەڵی مۆڕالی مرۆڤەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی توێژی هۆشیاری کۆمەڵگە ببێت و بەکردەوە بەجۆرێ لە جۆرەکان پراکتیزەبکرێت ئەوجا چ لە دادگا یا دەرەوەی دادگا لەرێگەی دیکەوە بێت، کۆمەلگە و مرۆڤەکانی لە زۆر نسکۆ و کەوتن، پێشێلکاری و بەلاڕێدابردنی هەنوکەیی و داهاتوودا دەپارێزرێن.   

تاوانی شەنگال: تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و تاوانی گەلکوژی، رەهەندێکی نوێی لێکۆڵینەوە لە تاوانی گەلکوژیدا

بەڵام ئێمە هەرگیز لە مێژوودا نەمانبینووە رێکخراوێکی تیرۆریستی نێونەتەوەیی تاوانی سیستەماتیکیانەی لەناوبردن دژی کۆمەڵگەیەکی دیاریکراو لەسەر جودایی ئایین لە ناوچەیەکی دیاریکراودا ئەنجام بدات. هێرشی ریکخراوی تیرۆریستی دەولەی ئیسلامی داعش بۆسەر ئێزدیەکان لە ٣ ی ئۆگۆستدا بەمەبەستی لەناوبردنیان بوو، هەروەکو ژن و کچەکانیان وەکو سەبایا و کۆیلەی سکس برد و کور و پیاوەکانیان کە رەتی ئیسلامبوونیان […]

مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات

مەلا کامەران لەسەر بوونی مافی ژنان هەرەشە لە رۆژئاوا دەکات ئەو زۆر نیگەرانە لە نەهێشتنی جوداکارییەکان و یەکسانکردنی ژن لەگەڵ پیاودا. دیارە ئەوەی ئەو لە نامەکەدا دەیلێت لە سیستەمی دیموکراسی و سیکولاردا جێی نابێتەوە. نامەکەی مەلا کامەران پڕی هەلەیە، هەروەها مەلا کامەران دەیەوێ سەری رۆژئاواش وەکو باشور لە قوڕی کۆنەپەرستی و داخراوەیەوە بنێت.  مەلا کامەران […]

مەلا سەمەد پشتگیری تاوانەکانی داعش دەکات

ئەوەی ١٤٠٠ ساڵ پیش ئێستا روویداوە و گوتراوە ئەوە لە کاتێکدا بووە کە خەلک هوشیار نەبووە و لە تاریکیدا ژیاوە، ئەوساش کوشتن و لەناوبردن و کۆیلەکردن و تاڵان لەپێناوی سەپاندنی ئایین تاوان بوون. پێشی ئیسلام و دوای ئیسلامیش لەلایەن ئایینی دیکەوە ئەو جۆرە تاوانانە لەژێرناوی رەوایی ئایین ئەنجامدراون. دەبێ ئەو جۆرە بیرکردنەوانە تێپەڕێندرێت و بکرێنە […]

8 ی مارس خەباتێکی نەپساوە بەرەو ئازادی و یەکسانی

لە کوردستاندا بەگشتی ژنان رۆژانە بەرەوڕووی چەوساندنەوە و جوداکاری دەبنەوە، رۆژانە بەروەرووی تیرۆر و کوشتن دەبنەوە. بۆیە کۆمەڵگەی کوردستان یەکێ لەو کۆمەڵگانەیە کە خەباتی ژنان بۆ ماف و ئازادیەکانیان بە رێگەیەکی سەختدا دەروات و کۆسپی زۆری لەبەردەمدایە. مۆدێرنکردنی کۆمەلگە و کرانەوە لەسەر بنچینەی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپە دیموکراسیەکان تاکە رێگەی راستی کۆمەڵگەی کوردستانە کە دەتوانێ […]

هەرەسی پرەنسیپە مرۆییەکان لە سایەی کۆنەپارێزی و پیاوسالاری و تاریکپەرستیدا

هەنگاوە سەرەتاییەکان لەوێوە دەستپێدەکەن کە بیروباوەڕی ئایینی و ئیسلامیانە یا هەر روانەگەیەکی دیکەی کۆنەپارێز و پیاوسالار باوک و مام و برا دەکاتە ئاغای بڕیارەکانی خێزان سەبارەت بە ئازادی ژن و چارەنوسیان. هەنگاوە سەرەتاییەکان لەوەوە سەرهەڵدەدەن کاتێ ئازادی مرۆڤ لەژێرناوی ئاییندا قەدەغە دەکرێن.

دەستدرێژیکردنی بەکۆمەڵ بۆسەر کچێکی ١٦ ساڵەی ئاوارە دەرهاویشتەی کۆمەڵگەی کۆنەپارێز و پاشکەوتووە

قوربانیانی دەستدرێژی سیکسی هەر قوربانیی دەستی کەسی تاوانکەر نین، بەڵکو قوربانی دەستی کۆمەڵگەی داخراویشن، کەجگە لە بەرهەمهێنانی ئەو ژینگە ترسناکەی ئەوانی تێدا دەژین و ئاستی مەترسیەکانی دەستدرێژی بەرز دەکاتەوە، لە دوای روودانی تاوانەکەش هەمووسات و  رۆژێکیان لێ تاڵ دەکات، لەمافەکانیان بی بەشیان دەکات و لەژێر ئازاری دەرونیدا دەژین.

 
© KadirShorsh